ڕۆژی شەممە چەند موشەکێک لە نزیک گوندی براخی سنوری پارێزگای هەولێر کەوتنەخوارەوە و دەزگا ئەمنیەکانیش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکوڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەستپێکردووە.
کونسڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر هێرشەێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە هولێر شەرمەزار کرد. کۆنسۆڵخانەکە لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت " ئەو هێرشە گوزارشت لە سەرپێچییەکی ڕوون و ئاشکرا بۆ سەر سەروەری عێراق دەکات."
کەمال سمایل موختاری گوندی براخ بۆ دەنگی ئەمەریکا باسی ئەوەی کرد کە بەحیساب سێ موشەک ئاراستە کراون و بە خانوویەک کەوتوون و موشەکێکیش نەتەقیوەتەوە و دەشڵێت " زەرەری مادی ئەوەبووە کە خانوویەکی گەورە بە سەقف و جام و کورسی و قەنەفەوە خاپوربووە و هیچ زەرەرێکی گیانیش نەبووە و ئەو شوێنەی کە لێدراوە بە کیلۆمەترێک دەکەوێتە ڕۆژئاوای گوندی براخ داوا دەکەین ئەو خەڵکە بپارێزرێت و وەکو ئەو دونیایە بژین."
جێی باسە گوندی براخ نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە کونسولخانەی نوێی ئەمەریکا دوورە و تا ئێستا بەفەرمی باسی ژمارە و چۆنیەتی ئاراستەکردنی ئەو موشەکانە نەکراوە و لێکوڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە، و بەپێی بەدواداچوونەکانی دەنگی ئەمەریکا تا ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیارەتی خۆی لەو هێرشەدا ڕانەگەیاندووە و باسی ئەو شوێنەش نەکراوە کە ئەو موشەکانەی لێوە ئاراستەکراون، چاوەڕوان دەکرێت دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان باسی ئەو ڕووداوە بکەن.
Your browser doesn’t support HTML5