هۆگر عەلی رەسوڵ: ئەگەر ڕێگری لەمادەهۆشبەرەکان نەکەین ڕێژەی بەکارهێنانی لە بەرزبوونەوەدایە

هۆگر عەلی رەسوڵ

مادەهۆشبەرەکان لەسەر ئاستی جیهان بڵاوە و بۆ هەندێک وڵات بۆتە گرفت و کێشەی گەورەی کۆمەڵایەتی و تەندروستی، تەنانت لەئاستی تاوانی ڕێکخراودا دانراوە. بازرگانی پێوەکردنی لەسەر ئاستی جیهان ساڵانە سەدان ملیار دۆلارە و تەنها لەوڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا زیاتر لە 150 ملیار دۆلارە.

لەم چەند ساڵەی دوایی‌دا تاڕادەیەک لەهەرێمی کوردستان سەری هەڵداوە.

ئایا گەشتۆتە ئاستیکی مەرترسیدا ؟ یاخود چەند زیانی هەیە؟

بۆ زانیاری دەربارەی ئەم دەرکەوتە بەرێز هۆگر عەلی ڕەسوڵ ڕاوێژکار لەوەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و هەڵگری پروانامەی ماستەر لە یاسادا بۆ دەنگی ئەمریکا ووتی "هەرێمی کوردستان بێ بەش نیە لەکەسانی بەکارهێنەری مادەهۆشبەرەکان و ئەو کەسانەی بازرگانی پێوە دەکەن، هەربۆیە لەساڵی 2020دا لەهەرێمی کوردستان یاسای ژمارە یەک دەرچوە کە یاسای بەرنگابوونەوەی مادە هۆشەبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکانە"

ڕاوێژکار هۆگر دەشڵێت "پێشتر هەتا ساڵی پار هەرێم کاری بە یاسای ژمارە 68 دەکرد لەساڵی 1965دا لەعێراق دەرچووبوو، تا چەند مانگێک لەموبەر گۆڕانکاری تێدا کرا بەڕەچاوکردنی پێوانە نێودەوڵەتیەکان و دۆخی هەرێمی کوردستاندا.

لەگفتووگۆکەیدا ئاماژەی بەوەدا ئەم یاسا نوێیە لە 50 خاڵ پێکدێت و یەکێک لەمادەکان تایبەتە بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی کەدەڵێت پێویستە وەزارەتەکە بەهەمئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەستن بەدروستکردنی سەنتەرێک بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەوکسانەی ئالودەی مادە هۆشبەرەکان بوون.

ئاماری جۆری تاوان لە بەڕیوبەرایەتی گشتی جاکسازی و کۆمەڵایەتی

هەروەها دەڵێت زۆرێک لەوانەی مادە هۆشبەرەکان بەکاردێنن، بارودۆخە سایاسی و کۆمەڵایەتیەکە لەبارنیە بێن ڕاپۆرت بدەن کەوا بکارهێنەری مادەی هۆشبەرن و داوای چارەسەر بکەن، چوونکە یاساکە لەهەرێمی کوردستان وعێراق سزای ئەو کەسانەش دەدات کە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرن و حوکمی لەسەرە،

ڕاوێژکار هۆگر ووتیشی بەپێی ئامارەکان تەنها لەسەر ئەوکەسانی حوکمیان لەسەرە یاخود ڕاگیراون لەچاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان کە سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیە ژمارەی ئەوانەی بەکاریدێنن بەراورد بەدانیشتوانی هەرێمی کوردستان بەدڵنیایی‌یەوە ڕێژەیەکی زۆرە.

وریا کاڵێ ووتوێژەکەی سازداوە و زانیاری زیاتر لەدەقی گفتووگۆکەدایە

Your browser doesn’t support HTML5

گفتووگۆ لەگەڵ پارێزەر هۆگر عەلی ڕەسوڵ