کۆبونەوەیکەی لوتکەیی عێراقی ومیسری وئوردنی لە بەغدا ئەنجام دەدرێت

رۆژی یەکشەممە لە بەغدای پایتەختی عێراق کۆبونەوەیکەی لوتکەی دەستی پێکرد کە تێدا بەرپرسانی عێراقی وهەروەها سەرۆکی میسری وشای ئوردن بەشداریان تێدا کردوە ، وتوێژەکانی نێوانیان سەنگی خستە سەر هاوکاری ئابوری و ئاسیایش و بازرگانی نێوان سێ وڵاتی ئاماژەپێکراو هەروەها دۆسییەکانی هەرێمیش . ئەوەی جێی ئاماژەیە عێراقبەمدوایانە هەوڵدەدات رۆڵی نێوەندگیری لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگێڕیت.

بەر لە دەستکردن بە کارنامەی کۆبوونەوە لوتکەییەکی ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەختی عێراق ، سەرۆکی میسری عەبدولفەتاح سیسی و عەبدوڵلای شای ئوردن دوو قۆڵی لەگەڵ موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی ولەگەڵ بەرهەم ساڵحی سەرۆک کۆمار کۆبوونەوە.

​سەرچاوە :AFP