نوسینگەی هەرێمیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند ئەفریکا ڕوبەڕووی شەپۆلی سێهەمی بڵاوبوونەوەی خێرای کۆڤید -19 دەبێتەوە، پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە بگاتە لووتکە وەک شەپۆلی دووهەم کە لەکیشوەرەکەدا لەسەرەتای ساڵی 2021 بڵاوبوویەوە.
رێکخراوە جیهانیەکە دەشڵێت پەتاکە لە 12 وڵاتی ئەفریکادا پەرەدەسەنێت، لەهەمانکاتدا جۆری دەڵتای ڤایرۆسی کۆڤید-19 بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە، ئەوەی یەکەم کەڕەت لەهیندستان دەستنیشانکرا، لەئیستادا لە 14 وڵاتی ئەفریکادا تووشبوونی تۆمارکراوە.
دکتۆر ماتشیدیسۆ مویتی بەرێوەبەری هەرێمیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەفریکا ووتی "شەپۆلی سێهەم خێرا بڵاودەبێتەوە بەتوندی مرۆڤ نەخۆش دەخات ، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی ڕاپۆرتەکان لەپەیوەستی نەخۆشی مەترسیدا پێوەی، ئەوا ئەو هەڕەشیە بەخراپترین لە ئەفریکادا دادەنرێت"
شەپۆلی سێهەم لە ئەفریکادا لەکاتێکدایە ئەفریکا گرفتی کەمیی ڤاکسینی هەیە. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت کەمتر لە 1.5%ی دانیشتوانی ئەفریکا بەتەواوەتی کوتراون. تائێستا لەسەر ئاستی جیهان 2.7 ملیار ڤاکسینی کۆڤید-19 دراوە.
ئاژانسی ئەسێۆشیتید پرێس بڵاویکردەوە دوا شیکردنەوەی بۆ گیان لەدەستدانەکانی کۆڤید-19 دەردەخات کەسانێک مردوون ڤاکسینەکایان وەرنەگرتوە. ئەو ئاژانسەی هەواڵ دەشڵێت دەرئەنجامی هەڵسەنگاندنی "بەڵگەی سەرسورهێنەرە دەخاتە ڕوو کە ئەو ڤاکسینانە چەن کاریگەریان هەیە" سەرباری ئەوە ئاژانسەکە دەڵێت ئەگەر هەموو کەسیک ڤاکسینەکە وەرگرێت لەوانیە ژمارەی گیان لەدەستدان بەوهۆیەوە بێتە سفر.
وەزارەتی تەندروستی هیندستان: هەڕەشەی کۆڤید-19 بەردەوامە
لەوتاری مانگانەیدا سەرۆک وەزیرانی هیندستان ناریندرا مودی ڕایگەیاند "هەڕەشەی کۆڤید-19 هێشتا بەردەوامە و دەبێت سەنگی بخەینە سەر کووتان و وەرگرتنی ڤاکسین، هەروەها پەیڕەوکردنی ڕێنمایەکانی خۆپاراستن لە کۆڤید-19.
مۆدی داوای لە گەلی هیندستان کرد ڤاکسین وەرگرن و بەهیچ شێوەک دودڵ نەبن. هەروەها داوای لێکردن متمانەیان بە زانست و زاناکان هەبێت لەجەنگەدا دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لەهیندستان بەفراوانی بڵاوبۆتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی هیندستان ڕایگەیاند زیاتر لە 50 هەزار تووشبوون بە کۆڤید-19 هەبوە و 1200 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئامارەکانی ناوەندی جان هابکنز دەڵێت، دوای وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لەژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، هیندستان لەپلەی دووهەمدایە ، بەڵام بەرپرسانی تەندروستی ئاگاهیاندا کە ژمارەکانی تووشبون لەهیندستان زۆر لەوە زیاتر بێت.
ناوەندی جان هابکنز ووتی "وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا 33.6 ملێۆن تووشبونی تێدا تۆمار کراوە، لەکاتێکدا لەهیندستان 30.2 ملێۆن تووشبوونە، دوای ئەوان بەرازیل بە 18.3 ملێۆن تووشبون. لەسەرئاستی گشتی جیهان گەشتۆتە 180.8 ملێۆن تووشبون.
ڤایرۆسی جۆری دەڵتا بوە هۆی داخستنی شوینە گشتیەکان لە ئوسترالیا و نیوزلەندا و بەنگلادش، سەرباری ئەمەش چەند بەشێک لە پورتوگال. لە ئیسرائیل نیوەی دانیشتوان ڤاکسینیان وەرگرتوە و دوبارە بەستنەوەی ماسک لەشوێنە گشتیەکاندا سەپێندرایەوە.
بەرێوەربەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تەدروس ئەدهانۆم ووتی "ڤایرۆسەکەی گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە ، بۆ یەکەم کەڕەت لە هیندستان دۆزرایەوە، تائێستا بەلانیکەمەوە لە85 وڵاتدا بڵاوبۆتەوە، دەستنیشانکراوە خێراتر لە جۆرەکانیدیکە بڵاودەبێتەوە، بەتایبەتی لەنێوان کەسانی نەکوتراودا.
بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبن بە کۆڤید-19 جۆری دەڵتا، گەورە شاری ئوسترالیا سیدنی ڕۆژی شەممە داخستنی شوێنە گشتیەکانی بۆ 2 هەفتە ڕاگەیاند، هەروەها داوای لەدانیشتوان کرد لەماڵی خۆیاندا بمێننەوە ڕەچاوی ژمارەی تێکەڵاوبوون بکەن.
لەنیوزلەندا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە لەئوسترالیا، هاتووچۆی بێ کەرەنتینە لەنێوان هەردووڵاتای دراوسێدا وەستێنرا. ئەمرۆ 2شەممە بەنگلادش قەدەغەی نیشتمانی بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕاگەیاند، لەگەڵ ڕێگدان بە هاتووچۆ بۆ ماڵان تەنها بەمەبەستی تەندروسی.
جۆری دەڵتا هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوونەکانە لە ڕوسیا، شاری سانت بوترسبرگ کە میوانداری خولی کۆتایی یاریەکانی یورۆ 2020 دەکات، ڕایگەیاند 107 کەس گیانیان لەدەستداوە ، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لەوەتای بڵاوبوونەوەی پەتاکە لەو شارە تۆمارکراوە.
ئەم گۆڕانکاریە لەڤایرۆدەکەدا هەموو وڵاتانی ئەفریکای نیگەران کردوە، ڕێژەی تووشبون لەوێ لەهەفتەیەکدا 25% بەرزبۆتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە زانای ڤایرۆسات تۆلێۆ دی ئۆلیڤێرا دەڵیت "لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوەکان بەخێرایییەکی زۆر ئێمە لەقۆناغی بنەڕەتی پەتاکەداین".
بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن جۆری دەڵتا لەڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕانکاریەکی بەسەرداهاتوە تایبەتە بەخۆی و ناوی (دەڵتا پڵەس)یان لێناوە، لە نزیکەی 12 وڵاتدا دەرکەوتوە، لەوانە هیندستان وڵاتەیەکگرتوەکان و بریتانیا. دەسەڵاتەکان مەترسیان هەیە کە (دەڵتا پڵەس) زۆر خێراتر لە ڤایرۆسی دەڵتا بڵاودەبێتەوە و لەئێستادا تاقیگەکان و زاناکان توێژینەوەی لەسەر دەکەن.
بەبەردبوەکان بەڵگە دەردەخەن دایناسۆرەکان لە جەمسەری باکوردا بەدرێژایی ساڵ ژیاون
ئەنکوراج ،ئەلاسکا، وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا-
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ لە گۆڤاری Current Biologyدا بڵاوکراوەتەوە، دۆزینەوەی بەبەردبوی بەچکەی دایناسۆر لە باکوری ئەلاسکا بەگڵەی بەهێز دەخاتە بەردەست کە ئەو گیانلەبەرانەی بەر لەمێژوو هەبوون، بەدرێژای ساڵ لەجەمسری باکور ژیاون، ئەگەریشی هەیە پلەی جەستەیان گەرم بووبێت.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە بات دراگن میلەر بەریوەبەری مۆزەخانەی زانکۆی ئەلاسکا لە باکور دەڵێت توێژەرەوان هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر هەبوونی هێلانەی دایناسۆر دەستنەکەوتوە، بەڵام بەبەردبوەکان بەلانیکەمەوە لەسەر7 جۆر دایناسۆر دەستکەوتوە تازە لەهێلکە هاتوونەتە دەرەوە، یاخودا لەهێلکەدا ماونەتەوە بەر لە 70 ملێۆن ساڵ.
دۆزینەوەکە ئەگەرەکانی تێگەیشتنی پێشتر لەسەر دایناسۆرەکان سەرەوژێر دەکات کە خشۆک و زەباڵاح و خوێن ساردبوون.
میلەر دەشڵێت "ئەگەر زاوزێیان کردبێت، ئەوا زستانیان لەوێ بەسەربردوە، ئەگەر زستانیش لەوێبووبن ئەوا دەبێت لەگەڵ کەش و هەوای ساردی ناوچەکە خۆیان گوونجاندبێت، کەئەمە بەهیچ شێوەیەک بەدایناسۆراتەوە نەبەستراوەتەوە وک دۆزی بەستەڵەک و بەفر و سەرمای زۆر نزم".
زیاتر دەڵێت "بۆ مانەوە بەزیندویی لە زستانی تاریکی جەمسەری باکوردا، ئەو دایانسۆرانە بیگومان نەیانتوانیوە لەبەرخۆر وەک مارمێلکە خۆیان هەڵخەن و گەرمیان بێتەوە، بەلانیکەمە جەستەیان توانی خۆگەرمکردنەوەی لەناوەوە هەبوە بۆیە خوێن گەرم بوون".
دۆزینەوەکە لە پێگەیەکی لێژدایە لەسەر ڕوباری کۆلفێل لەباکری ئەلاسکا، لەهێلی پانی 70، نزیکەی 400 کیلۆمەتر لەبازنەی جەمسەری باکورەوە دوورە.
میلەر دەڵێت لەسەردەمی کرێتاسیۆسدا کاتێک خاکی ئەمریکای باکور لەدورکەوتنەوەدا بوە ئەوکات لەهێلی پانی 80 بۆ 85دا بوە. ئەو ناوچەیە زیاتر گەرم بوە، بەبەردبوی ڕوەکەکانی ئەو سەردەمە بۆ زاناکان دەردەخات بەلانی کەمەوە پلەی گەرمای ناوچەکە 6ی سەدی بوە وەک ناوچەی جۆنۆ، واتە لەزستاندا بەستەڵەک و بەرفر بارین هەبوە.
میلەر دەڵێت "دۆزینەوەی ئێسک و دانی زۆر بچووک بەهێندەی 1 ملیم زۆر سەخت بوە ، ناسینەوەیان لەڕێگای مایکرۆسکۆبەوە بوە دوای ئەوەی چەند جارێک لەخاک و خۆڵ جیاکراوەنەتەوە لەو بەبەردبوانەی دەیان ساڵ لەمەوبەر دۆزراونەتەوە، وەک گەڕان بەدوای ئاڵتوندا وابوە زۆر لەسەرخۆ کراوە".
پێگەی دۆزینەوەکە کە بە پرنس کریک بەناو دەبرێت دەیسەلمێنێت کە یاکلاکەرەوەیە بۆ تێگەیشتنی نوێ بۆ ئەو گیاندارە دێرینانە.
یەکەم دایناسۆر لەوێ لەلایەن جیۆلۆجیەکانی گەران بەدوای نەوتدا لەشەستەکانی سەدەی رابردودا دۆزراوەتەوە، نێردراوەکانی دواتر بەبەردبوی دایناسۆری نەناسراویان دۆزیوەتەوە، بەتێپەڕبوونی کات بەڵگەی زیاتر بەدەستهاتوە کە بەدرێژایی ساڵ دایناسۆر لەوێ ژیاون.
لەهەمان جێگادا زاناکان ئێسکی چەناگەی بەچکەی جۆری درۆماسۆریان دۆزیوەتەوە، لەگۆڤاری PLOS ONE دا ساڵی پار توێژینەوەکەی لەسەر بڵاوکراوەتەوە. توێژەرەوەی بەشدار فیۆریەلۆ زانای بەبەردبوەکان لەزانکۆی میسۆدیست دەڵێت "ئەو جۆرە دایناسۆرانە بە قەبارەی بەجکەی سەگ بوون توانای کۆچی دوریان نەبوە.
فیوریەلۆ دەشلێت "توێژینەوە نوێکە دەربارەی هێلانەی دایناسۆرەکان ئەو تێگەیشتنە پتەو دەکات کە دایناسۆرەکان زیاتر لەناوچەی جەمسەری باکور ژیاون، بەوپێیەش نابێت خوێنیان ساردبووبێت".
Your browser doesn’t support HTML5