چاوی واشنتن: ڕادیکاڵیزم پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان

Your browser doesn’t support HTML5

لەبەرنامەی ئەم هەفتەیەی چاوی واشنتن دکتۆر سەڵاحەدین ئەحمەد لە زانکۆی یونیەن کۆلیج لە نیویۆرک و دکتۆر وەیسی چیا پسپۆڕی سیاسەت و کاروباری نێونەتەوەیی لە لەندەن باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و داهاتووی ئەو وڵاتە دەکەن.

لە میانەی کۆبونەوەی سەرۆکی ئەمەریکا و ئەفغانستان لە کۆشکی سپی سەرۆک بایدن ڕایگەیاند " هاوبەشی نێوان ئەفغانستان و ئەمەریکا کۆتایی پێنایات، ئەمە بەردەوام دەبێت ڕەنگە سەربازەکانمان لە وڵاتەکە دەربچن بەڵام پشتگیری کردن بۆ ئەفغانستان کۆتایی پێنایات." هاوکات سەرۆکی ئەفغانستان ئەشڕەف غەنی گوتی " بڕیارەکەی سەرۆک بایدن بڕیارێکی مێژووییە و وای کرد هەمولایەک بەخۆیدا بچێتەوە".