لە هەڵەبجە ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا جارێکی ڕوو لە زیادبوونە

جارێکی دیکە ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکەن، لەماوەی سێ مانگی ڕابردووشدا 9 هاووڵاتی بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و بەڕێوبەری نەخۆشخانەی وەفاش دەڵێت شەپۆلی سێهەمی کۆرۆنا هەم نیشانەکانی قورسە و هەمیش خێرا دەگوازرێتەوە و لە کۆی 11 نەخوشی نەخۆشخانەکە سەرجەمیان پێویستیان بە ئۆکسجینە.

د. شوان عومەر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی وەفا لە هەڵەبجە لە لێدوانیکدا بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "لە ئێستادا 11 نەخۆش لە نەخۆشخانەکە داغڵکراوە و باری تەندروستی سەرجەمیان ناجێگیرە و 3 لە نەخۆشەکان لە بەشی چاودێری چڕن و ڕۆژانەش ئامارەکان بەردەوام ڕووی لە زیادبوونە و ئامادەکاریمان کردوە بۆ بەرز بوونەوەی ژمارەکە کە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانەوە هۆکاری زیاد بوونی ئامارەکانە".

سەبارەت بە نیشانەی نەخۆشەکان بەراورد بە شەپۆلی یەک و دووی کۆرۆنا، د. شوان عومەر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی وەفا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند "ئەو نەخۆشانەی کە تەمەنێکی مام ناوەند و گەنجن کە لە شەپۆلی یەک و دوودا کەمتر گرفتیان هەبوو بەلام لە ئێستادابە توندی نەخۆشیەکە دەگرن و بەشێکی زۆریان پێویستیان بە ئۆکسجین و ژووری چاودێری چڕهەیە ".

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە تا ئێستا 16 هەزار و 124 پشکنین ئەنجام دراون و 3 هەزار و 787 هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسەکە بوون لەو ڕێژەیەش 151 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و لە ئێستاشدا 22 هاووڵاتی لە ژێر چارەسەری پزیشکیدان.

Your browser doesn’t support HTML5

فەرحان