ناوچە گەشتیاریەکانی هەڵەبجە فراوان دەکرێن و شوێنێکی تایبەتی بە کاکەییەکان دروست دەکرێت

بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە پلانی زیاد کردنی ناوچە گەشتیاریەکان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئامادە دەکات وشوێنێکی گەشتیاری تایبەت بە کاکەییەکانیش لەگوندی هاوار دروست دەکات، کە مەزراگەی گەورە ڕابەرانی ئاینی یارسانی تێدایەو دەشڵێن دەمانەوێت گەشتیاری هەمەجۆر گەشەپێبدەین.

غەریب ئەحمەد بەڕێوبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزرای هەڵەبجە پرۆژەی گەشتیاری هاواری ئامادەکردووە کە بە تێچووی شەسەد ملیۆن دینار، کە پەیرەوکارانی یارسان بۆ زیارەتی ئاینی لە هەڵەبجە تا کەرکوک سەردانی ناوچەی هاواردەکەن و هاواریش خۆی ناوچەیەکی گەشتیاری دڵڕفێنە".

هاوینە هەواری ئەحمەد ئاوا


لە ماوەی ڕابردوودا هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا بەهۆی زیادەڕۆیکردن بۆسەر زەویەکانی گەشت و گوزار ڕێگایەکی خزمەتگوزاری گشتی کە چەند ماڵێک کەوتبوونە سەر ڕێگاکە و ڕێگاکە تەواو نەکرا بوو ، ئاستەنگەی هاتووچۆی بۆ هاووڵاتیان درووستکردبوو، غەریب ئەحمەد بەڕێوبەری گەشتوگوزرای هەڵەبجە ڕایگەیاند" بە گوژمەی 190 ملیۆن دینار قەرەبوو بۆ خاوەن ماڵەکان دیاری کراوە و لە ئایندەدا ئەو ئاستەنگە نامێنێت ".

ناوچەی نەوڕۆڵی کە ناوچەیەکی گەورەی گەشتیارییە لە پارێزگای هەڵەبجە بەڵام بەهۆی بێخزمەتگوزاریەوە، هاووڵاتیان تەنها لە وەرزی بەهاردا سودیان لەو ناوچە گەشتیاریە وەردەگرت، غەریب ئەحمەد ڕایگەیاند " پرۆژەیەکی گەشتیاری بۆ ناوچەی نەوڕۆڵی ئامادە کراوە و دەمانەوێت لە هەموو وەرزەکاندا هاوڵاتیان بتوانن سودی لێوەربگرن ".

لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە 31 ناوچەی گەشتیاری سروشتی و ئاینی و مێژووی و شوێنەواری هەن، کە ساڵانە لە بۆنە نەتەوەیی و ئایینەکان و رۆژانی ئاینیدا هەزاران گەشتیار ڕوویان لێدەکەن بە تایبەتر لە وەرزی هاوین و لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا .

Your browser doesn’t support HTML5

فەرحان