شاندێکی تاڵیبان ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی مۆسکۆیان کرد بۆ ئەوەی دڵیانیان بکەنەوە دەستکەوتە خێراکانیان لە ئەفغانستان هەڕەشە ناکاتە سەر ڕووسیا یان هاوپەیمانانی لە ئاسیای ناوەڕاست.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، زەمیر کابولۆڤ، نوێنەری کرملن بۆ ئەفغانستان، لەگەڵ شاندی تاڵیبان کۆبووەوە، بۆ دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە هەڵکشان و ئاڵۆزییەکانی باکوری ئەفغانستان.
بەرپرسانی رووسیایی نیگەرانییان دەربڕیوە بەرامبەر بەوەی کە پێشڕەویەکانی تالیبان دەشێت ناسەقامگیری لە نێو وڵاتانی ناوەڕاستی ئاسایی پێشووی یەکێتی سوڤیەت کە دەکەونە باکوری ئەفغانستانەوە بخولقێنێت هەروەها تالیبان ئامادەیی خۆی دەربڕی ئەگەر پێویست بکات ئەوا یارمەتی ئاسایشیان بۆ دابیندەکات.
وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو ئاگاهیدا و گوتی ئێمە هەموو رێگەیەک دەگرینە بەر لەوانە بەکارهێنانی بنکەی لەشکری رووسیایی لەسەر سنووری تاجیکستان لەگەڵ ئەفغانستان ئەوەش وەک دەڵێت لە پێناو رێگریکردنە لە گرتنەبەری هەر هەنگاوێکی دوژمنکارانە دژ بە هاوپەیمانانمان .