ئاژانسی هەواڵی (ئەی پی) نیو دلهی – دوای دڵنیابوون لە تووشبوون بەڤایرۆسی زیکا ڕۆژی هەینی کاربەدەستان لە باشور لە هەرێمی کیرالا لە هیندستان لەسەر ئاستی ناوچەکە ئاگاداریان ڕاگەیاند.
وەزیری تەندروستی ستانەکە ڤینا جۆرج ووتی لێکۆڵینەوە لە 13 تووشبوونی هاوشێوە دەکرێت.
ئافرەتێکی دووگیانی تەمەن 24 ساڵ بۆ منداڵبوون لە نەخۆشخانەی شاری سیرۆڤانانسابورام بوە، دوای پشکنین دەردەکەوێت تووشی ڤایرۆسی زیکا بوە، کە بەهۆی مێشوولەوە دەگوازرێتەوە.
خانمانی دوگیان بەتایبەتی مەترسیان لەسەرە و ئەگەری هەیە نەخۆشیەکە بۆ ماناڵەکەیان بگوازرێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕانکاری زگماکی پێی دەوترێت (گویلان-باری) نەخۆشیەکەی دەگمەنە لە نەخۆشیەکانی بەرگری.
وەزیر ڤینا ووتیشی نموونە لە خوێنی 13 تووشبوەکە وەرگیراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە تاقیگە بۆ بێۆن نێردراوە.
بەپێی ناوەندی دژە نەخۆشیەکان و خۆپاراستن لێی لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، زیکا بەزۆری لەڕێگای پێوەدانی مێشوولەوە بڵاودەبێتەوە، بەڵام لەوانەیە لە ڕێگای پەیوەندی سێکسیەوە بگوازرێتەوە.
بۆ یەکەم کەڕەت ڤایرۆسەکە لە مەیمووندا لە دارستانی زیکا لە ساڵی 1947 لە ئۆگاندا دۆزرایەوە، لە دەیان ساڵی ڕابردوودا لە سەرانسەری جیهاندا ڤایرۆسەکە هۆکاری بڵاوبوونەوەی چەند نەخۆشکەوتنێک بوە.
هیچ دەرمان و ڤاکسینێک دژ بەڤایرۆسەکە و چارەسەری نەخۆشیەکە نیە.
دەرکەوتەکانی نەخۆشیەکە بریتیە لە (تا، برینی پێست، هەوکردن و سووربوونەوەی چاو و ئازاری ماسولکە)، بەڵام مردن بەهۆیەوە دەگمەنە.
بەرپرسان ووتیان خانمە تووشبوەکە بەر لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە دەرکەوتەی هەبوە لەوانە تا و سەرئێشەوە برینی پێست و دواتر منداڵەکەی بێکێشە لەدایک بوە.
بۆئەم مەبەستە تێمی تەندروستی تایبەت پێکدەهێنرێت لە ناوچەکە بۆ پشکنین و ئەگەری هەبوونی تووشبوی زیاتر.
لەساڵی 2017 و 2018 زیکا لە هیندستان بڵاوبوویەوە، سەدان تووشبوون لە ڕۆژئاوای جوجارات و ڕاجستان و ستانی مادیا و برادیش لە ناوەڕاست تۆمارکرا، بەڵام تووشبوونی ئەمساڵ لە ولایەتی کیرالایە.
لەئێستادا ستانەکە تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەرزە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو زیاتر لە 13هەزار کەس تۆمارکراون تووشبوون، ئەمەش بەرزترینە لەو ستانەی هیندستان.
ئاگری دارستانەکان لە کالیفۆرنیا دانیشتوانی چەند ناوچەیەکی ولایەتی نیڤادا ناچار دەکات لە ماڵی خۆیان دورکەوەنەوە
(ئەی پی) بێک ۆرس، کالیفۆرنیا – کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی باکوری کالفۆرنیا بەهۆی ووشکی کەش وهەوا و دارەوە و بەگەیشتنی ئاگر بۆ لووتکەی شاخە نزیەکان دەسەڵاتی نیڤادای ناچارکرد کۆمەڵگایەک لەو سنورە چۆڵکەن.
دوو ئاگر بەهۆی بروسکەوە کەوتنەوە و داوتر یەکیانگرتەوە، ڕۆژی شەممە بائاراستەی باکوری ڕۆژهەلاتی ناوچەی دارستانەکانی سیێرا نیڤادا بڵاوبوویەوە.
ڕۆژی هەیەنی پلەی گرما لە باخچەی (دێس ڤالی) نیشتمانی لە کالیفۆرنیا 54.4 سەدی تۆمارکرد، ئەمەش بەرزترینە لەوەتای ساڵی 1913ـەوە کاتیک بیابانی فرنیس کریک 56.6 سەدی تۆمار کردوە، کە بەرزترین پلەی گەرمایە لەسەر زەوی تۆمار کرابێت.
ناوچەی شاخەکانی باکوری کالیفۆرنیا چەند ئاگرێکی لێکەتەوە و بوە هۆی سووتانی دەیان خانوبەرە. ڕۆژی هەینی ئاگرەکە بوە هۆی دەرکرندی فەرمان بۆ سەدان دانیشتوان کە خانوو ماڵەکانیان چۆڵکەن. خێرایی با کە کەشتە 32.2 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێدا بەگڕەی گەرماوە، ئاگری لە درەختە وشکەکانی سنەوبەر و تنوب و شاباراڵ بەردا و لە ناوچەی کۆمەڵگای ڕووڕاڵ و ڕەینچ هەیڤین لە باکوری ڕینۆ بڵاوبوویەوە.
دوای ئەمە نوسینگەی شەریف لە تویتەر جریوەی "دەستبەچێ چۆڵی کەن" ی بڵاوکردەوە.
لیزرا کۆکس ئەفسەری زانیاری ئاگرکەوتنەوە ڕۆژی هەینی ووتی بەرزبوونەوەی هەوای گەرم هەورێکی گەورەی دوکەڵاوی دروستکرد و بروسکەی زۆری لێکەوتەوە.
بەر لەوەی ئاگرەکە بەرەو باکوری ڕۆژهەڵات بڕوات، بڵاوبوونەوەی بشکۆ ناوچەی 1.6 کیلۆمەتری گڕتێبەردا، ئەمەش لە توانای کارمەندانی ئاگرکووژێنەوەدا نەبوو کۆنترۆڵی کەن. خێرایی با، ئاگر و دوکەڵی بەرەوە دۆڵەکان دەبرد کە پڕبوو لەداری ووشک، ئەمەش کڵپەی بڵاوبونەوەی خێراکرد.
فڕۆکە هاوکاری نزیکەی هەزار کارمەندی ئاگرکووژێنەوە یە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەهۆی گەرمای زۆر و کەمی شێ کە ناوچەی ڕوەکەکانی ووشک کردۆتەوە، ئاگر بەردەام بێت. کۆکس ووتیشی ناوچەکە ئەوەندە ووشکە، هەندێک لەو ئاوەی فڕۆکە دەیانڕێژێت بەر لەوەی بگاتە زەوی دەبێت بە هەڵم.
کۆکس ووتی لە چەند ڕۆژی داهاتوو پێشبینی کەوتنەوەی زیاتری ئاگر دەکەین.
ئاگرەکەی ئایێستا 11%ی کۆنتۆڵکراوە، بۆتە هۆی ڕەشبوونی پانتایی 98 کیلۆمەتر، پێشبینی دەکرا لەوە زیاتربێت.
لە هەمانکاتدا ئاگری جیاواز لە ولایەتەکانی ئۆریگن و باکوری ئەریزۆنا و ئەیداهۆ کەوتۆتەوە.
ملیاردێر ڕیچارد برانسن خاوەنی کۆمپانیای ڤێرجن کالاکتیک دەچێتە وڵایی
ملیاردێر ڕیچارد برانسن ڕۆژی یەکشەممە بە فڕۆکەیەکی ماشێنی مووشەک بەرەو واڵایی دەرچوو لە بەشی ژێرەوەی فڕۆکەیەکی تایبەت بۆ گەیاندن بۆ وڵای جێگیرکرابوو.
ئەگەر گەشتەکەی سەرکەوتووبێت، برانسنی تەمەن 71 ساڵ پێش ملیاردێر جێف بیزۆسی ڕکەبەری دەکەوێت کە پلانی هەیە دوای8 ڕۆژیکە بە فڕۆکە تایبەتەکەی بجێتە واڵایی.
بەکۆبوونەوەی زیاتر لە 500 کەس تەماشای دەرچوونی یەکەم گەشتی فرۆکەی واڵایی برانسن بوون بەرەو واڵایی. برانسن و 5 لەکارمەندانی کۆمپانیای گالاکتیک بۆ تۆرستی واڵایی یاوەری بوون.
دوای دەرچوون پلانەکە ئەوەبوو فڕۆکەی واڵایی لە فڕۆکەی گەیاندن لە بەرزیی 13 کیلۆمەتر جیابێتەوە و ماشێنەکەی بکەوێتە کار و بەکەناری واڵاییدا بۆ 88 کیلۆمەتر بەرزبێتەوە. دواتر هێزی ڕاکێشان بۆ سەرنشینانی فڕۆکەکەی واڵایی نامێنێت، لە کۆتاییدا وەک فڕۆکەیکی ئاسای لە فرۆکەخانە بنیشێتەوە.
ئامانجی گەشتەکە پتەوکردنی متمانەیە بە کۆمپانیای Virgin Galactic کە پلانی هەیە بۆ ڕاکێشانی کەسانی خواستی گەشتی واڵایییان هەیە بەتێچوونی گران لە ساڵی داهاتوودا.
بەیانی ڕۆژی یەکشەممە برانسن لە جریوەیەکدا بەبڵاوکردنەوەی وێنەی خۆی و ملیاردێری ڕکەبەر لەتۆرستیی واڵاییدا ئیلۆن ماسک ووتی "ڕۆژێکی خۆشە بۆ چوون بۆ واڵایی".
بڕیارنەبوو برانسن لەدایکبووی لەندەن و دامەزرینەری کۆمپانیای (ڤێرجن ئەتلانتیک ئێر وەی) گەشت بکات تا درەنگانێکی ئەم هاوینە، بەڵام دوای ئەوەی بیزۆس دامەزرینەری کۆمپانیای ئەمەزۆن ڕایگایاند پلانی هەیە بەفڕۆکەی واڵایی لە تیکساسەوە لە 20ی مانگی 7دا گەشتی تایبەت بکات ، برانسن گەشتەکەی پێشخست.
تائێستا زیاتر لە 600 کەس بلیتی گەشتی کۆمپانیای ڤێرجن کالاکتیکیان کڕیوە کە ساڵی 2004 دامەزرا.
کۆمپانیای Blue Originی ملیاردێر بیزۆس هێشتا فرۆشتنی بلیت و نرخەکەی ڕانەگەیاندوە، بەڵام لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا لە تویتەرەوە شانازیەکی بڵاوکردەوە کە ژمارەی کڕیارانی زۆردەبێت و دەرفەتی زیاتر دەرەخسێنێت.
کۆمپانیای بلو ئۆریگن و سپەیس ئێکس کەپسولەکانیان بەمووشک دەگەێننە واڵایی .
کۆمپانیای ڤێرجن گەلاکتیک تائێستا 3 گەشتی تاقیکردنەوەی بەسەرنشینەوە بۆ واڵایی ئەنجامداوە.
Your browser doesn’t support HTML5