بایدن پشتیوانی لە گەلی کوبا دەکات

سەرۆک جۆو بایدن، داوا لە حکومەتی کۆمۆنیستی کوبا دەکات تا گوێبیستی داواکانی شەپۆلی ناڕەزایی وڵاتەکەی بێت بۆ کۆتایهێنان بە سەرکوتکردن و هەروەهاش هەژاری.

سەرۆک بایدن لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا دەڵێت "ئێمە پشتیوانی لە گەلی کوبا و لە داواکانیشی دەکەین بۆ ئازادی و بۆ ڕزگاربوون لە چەپۆکی تراژیدی پەتا و هەروەهاش بۆ کۆتاییهێنان بە دەیان ساڵی سەرکوتکردن و مەینەتی ئابوری لەلایەن ڕژێمی تاکڕەوی کوباوە."

سەرۆک بایدن دەڵێت "ئەمەریکا داوا لە ڕژێمی کوبا دەکات گوێبیستی گەلی خۆی بێت و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکات لەم کاتە گرنگ و هەستیارەدا، نەک هەر خەریکی خۆ دەوڵەمەندکردن بێت."