لە هەولێر لە ڕۆژی دادپەروەری جیهانی و یادی 23 ساڵەی راگەیاندنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا، ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و سیاسەتمەدار و چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان گردبوونەوە و چەند داواکاریەکیان خستەڕوو.
ئامادەبووانی گردبوونەوەکە کە لە توێژی جیاجیا پێکهاتبوون دەڵێن " داوا لە حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دەکەین کە فشار بخاته سه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی بۆ ئه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی رۆما واژۆ بکات و ببێته ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی نیازپاکی خۆی له رێگای به ئه‌ندامبونیه‌وه له دادگاکه بۆ پێکهاته‌کانی ئه‌م وڵاته رابگه‌یه‌نێت که دژ به دوباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانه‌کانی رابردووه که به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هاتووه لەوانە هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال، بارزانی، فه‌یلی،ته‌عریب، قه‌ڵادزێ ، موسڵ، شه‌نگار، سمبێل، پردێ ، دوز و په‌ڵکانه و شه‌به‌ک و کاکه‌یی".
هەروەها دەڵێن " داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ده‌که‌ین داواکاری به ئه‌ندام بوونی عێراق له دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی بکه‌نه یه‌ک له داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له دانوساندنه‌کانیان له گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا له گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کان و سازشی له‌سه‌ر نه‌که‌ن. داواکارین له حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له رۆژئاوای کوردستان هاوکاری دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بکه‌ن له دانی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش که ناسنامه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامیان هه‌یه هه‌روه‌ها دیله‌کانی جه‌نگ ئه‌وانه‌ی هه‌مان پێناسه‌یان هه‌یه به تایبه‌ت بڕیار به ده‌ستانیان ته‌سلیم به دادگای ناوبراو بکه‌ن بۆ به دادگایی کردنیان".
ئەو کەسایەتی و سیاسەتمەدار و چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانە دەشڵێن" حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی هاووڵاتی کوردستانن و تاوانی گه‌وره‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییان ئه‌نجامداوه یان به‌شدارییان تێیدا کردووه دادگایی بکات و ناویان بداته پۆلیسی ئینته‌رپۆل بۆ ده‌ستگیر کردنی هه‌ڵاتوه‌کانیان نموونه 258 تۆمه‌تباری ئه‌نفال. هەروەها حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له هیچ که‌سێک نه‌کات له هه‌رێمی کوردستان که له لایه‌ن دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه بانگ کراوبێت له کاتی سه‌ردانیکردنیان ده‌ستگیریان بکات و ته‌سلیم به دادگای ناوبراویان بکات".
لە بەشێکی تری داواکاری ئەو رێکخەر و ئامادەبووانەی گردبوونەوەکەدا هاتووە کە نوێنه‌رانی کورد و دیموکراسیخوازان له حکومه‌تی ناوه‌ندی و په‌رله‌مانی عێراق پێشوازی له هیچ داواکراوێکی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی نه‌که‌ن یاخود سه‌ردانی وڵاته‌کانیان نه‌که‌ن به به‌هانه‌ی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیه‌وه. پێویسته هه‌مووان کاربکه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بڕیار به‌ده‌ستان و تاوانبارانی داعش و گروپه تیرۆریستیه‌کان له وڵاته‌کانیان سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بکه‌ن, یاخود ناوه‌کانیان و شوێنی ژیانیان بده‌نه دادگایی تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی و رێکخراوه جیهانییه‌کان و پۆلیسی تاوانی جه‌نگی وڵاتان و هاوکاری ئه‌و ناوه‌ندانه بکه‌ن له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌و به دادگایی گه‌یاندنیاندان".
Your browser doesn’t support HTML5