بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە هەولێر : لەسەرەتای دروستبوونی کارەساتێکی تەندروستیداین

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە هەولێر لەبارەی بڵاوبوونەوەی جۆری دێڵتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسیەکانی ئاشکرای دەکات کە لەسەرەتای دروستبوونی کاریسەیەکی تەندروستینە بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکات کە پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن.

لەم وتووێژەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دکتۆر شاخەوان خەیلانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە هەولێر ڕایگەیاندبە" داخەوە لە ئێستادا ئەم جۆرە نوێیە کە پێی دەڵێن دێڵتا کۆرۆنا ئەمە خێراتر بڵاودەبێتەوە لەوەی پێشتر لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیە ڕێژەکان زۆر گۆڕان و ئێستا نەخۆشێکی زۆر لە نێو نەخۆشخانەکاندا هەن و ئەوانەی چاودێری چڕیان پێویستە زۆرترن لە پێشتر ، پێویستە پابەندی رێنماییەکان بن." هەروەها وتیشی" ئەو فەترەیە خەمساردییەک هەبووە لە لایەن هاووڵاتیان پابەندی هیچ رێنماییەک نەبوونە خۆم دەمبینی ڕێژەیەکی زۆر کەم خەڵک لە بازاڕ و شوێنە گشتیەکان ماسکی دەبەست وایلێهاتبوو وەکو جاران ئاسایی بوبۆوە ئەمە لە لایەک و لە لایەکی تریش سنوورەکانی ئێمە کراوەیە ئەو هەموو گەشتیارەی کە هاتووە ئەوانەش ڕۆڵی زۆریان هەبووە و خەڵکی ئێمەش سەردانی دەرەوەی دەکرد بۆ گەشتوگوزار".

ناوبراو وتیشی" ئێستا ڕەوشی نێو نەخۆشخانەکانی هەولێر نەخۆش گەلێک زۆرە بەشێوەیەکی زۆر زۆر".

لەبارەی نیشانەکانی دێڵتا کۆرۆنا، دکتۆر شاخەوان خەیلانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە هەولێر گووتی " نیشانەکانی دێڵتا کۆرۆنا وەکو نیشانەکانی کۆرۆنای پێشترە ئەم جۆرە دیارە ڕشانەوە و لەوانەیە هەندێک جار سک ئێشە و تایەکی بەرزترە، و زۆربەی ئەو حاڵەتانەی کە هاتوون ئازاری گەدە یان ڕشانەوەیان هەبووە لەوانەیە ئەمە یەکێک بێت لەو نیشانانەی کە لەوانی تر جیابکاتەوە بەڵام ئەوانی تریش هەر ئەو نیشانانەیان هەبووە بەس بە کەمتر".

Your browser doesn’t support HTML5

ئەحمەد زێباری