بەهۆی نەبوونی ئاو چەند ڕۆژێکە لەخوزستان لە ئێران خۆپیشاندان دەکرێت، کوژراو برینداری لێکەوتۆتەوە، ئایا تەنها ئاوە هۆکارە؟ یاخود خەڵکی بۆ بیانویەک دەگەڕان دژ بەو دەسەڵاتە بڕژێنە سەر شەقام؟
لەووتوێژێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا بەرێز عەبدوڵا حیجاب شارەزای کاروباری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت "پرسەکە تەنها ئاو نییە ، سیاسەتی دەسەڵاتی ئێران بۆ ئەو هەرێمە لە گۆشەنیگایەکی ئاسایشەوەیە، لەسەر ئەو بنەمایە ژێردەست و بێماف و لەڕوی ئابوری و نەتەوەیی و سیاسیەوە دواکەوتوو، بۆیە خەڵکی بۆ دەرفەتێک دەگەرین نارەزایی دەربڕن، لەم گەرمای هاوینەدا پرسی ئاو بۆتە کێشەیەکی ڕۆژانە بۆیە سەرهەڵدان ڕویداوە ".
بەڵام دروشمەکانی خۆپیشاندەران دەیڵێنەوە ڕوخانی رژێم و ڕابەری ئێرانە، بۆ داوای لابردنی باڵاترین کەسی دەسەڵات دەکەن، لەکاتێکدا گرفتەکەیان نەبوونی ئاوە و پەیوەندی بە بەڕێوبەرایەتی ناوچەیەکەوە هەیە؟
لەگفتووگۆکەیدا لەگەڵ وریا کاڵی بەرێز حیجاب دەڵێت "پرسەکە تانها ئاو نییە، بەڵکو شێوەی بەڕێوەبردن و پرسی نەتەوەیییە، عەرەبی ئێران زمان و نەتوەیان جیایە، لەسەر ئەو بنەمایە داوای مافی نەتەوایەتی دەکەن، بۆ چەندین ساڵ هەوڵیانداوە بەدەستی بێنن بەڵام چارەسەر نەکاراوە، بۆیە بەرامبەر تەواوی سیستەمەکە ڕاوەستاون و خامەنەئی سمبولی ئەو دەسەڵاتەیە بۆیە ناڕەزایی بەتەواوەتی دژی سیاسەتی سەرانی کۆماری ئیسلامیە".
هەروەها دەڵێت " خۆپیشاندەران دروشمەکانیان دژ بەڕژێمە چونکە دەزانن پرس و مافی نەتەوەیی ئەوان لە چوارچێوەی ئەو سیستەمدا چارەسەر ناکرێت ، ڕابردوی خەباتیان دورودرێژە، خەباتی ئەوان دژ بەو سیستەمە لە خەباتی گەلی کورد درێژتر نەبێت هاوتەریبی بووە".
Your browser doesn’t support HTML5