نزیکەی دوو ساڵە قەیران و مەترسییەکانی پەتای کۆڤید-19 لە جیهاندا بەرپابووە و بەردەوامە و هەروادێت وژمارەی تووشبوان و گیانلەدەستدان بە هۆی ئەم ڤایرۆسە زیاد دەکات. بەپێی ئامارە تەندروستییەکان هەتا ئێستا کۆی ژمارەی تووشبوان لە جیهاندا گەیشتووەتە زیاتر لە 196 ملیۆن حاڵەت وئەوانەشی بە کۆڤید- 19 لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە 4 ملیۆن و200 هەزاری تێپەڕاندووە، وهەچەندە ژمارەیەک پێکوتە یاخود ڤاکسین سازکراون بۆ بەرگری لەزیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایەرۆسی کۆرۆنا. بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت خەڵکێکی زۆر لە جیهاندا گومانیان هەیە وڤاکسینەکان وەرناگرن بەتایبەتیش لە وڵاتە هەژار ودوواکەوتووەکاندا وهەندێکیش لەبەرئەوەی دەستیان پێڕاناگات.
ئەمەریکا بەپێی ڕیزبەندی لەسەر ئاستی جیهاندا لە ڕووی ژمارەی زۆری تووشبووانی پەتاکە، بە زیاتر لە 35 ملیۆن حاڵەت و628 هەزار گیانیان لە دەستداوەن لە پلەی یەکەمدایە وهیندستان بە زیاتر لە 31 ملیۆن حاڵەت و422 هەزار گیان لەدەستدان لە پلەی دووهەمدایە وبەرازیل بە زیاتر لە 19 ملیۆن حاڵەت و533 هەزار گیانلەدەستدان لە پلەی سێهەمدایە. تورکیا بە زیاتر لە 5 ملیۆن و660 هەزار حاڵەت و51 هەزار گیانیانلەدەستدان لە پلەی حەوتەمدایە وئێران خەریکە لە 4 ملیۆن حاڵەت نزیک دەبتەوە و بە 90 هەزار گیانلەدەستدانی لەپلەی دووازدەهەمیندایە وعێراقیش بە زیاتر لە 1 ملیۆن و نیو حاڵەت و19 هەزار گیانلەدەستدان بەێی ڕیزبەندی لەسەر ئاستی جیهاندا لە پلەی 23 هەم دایە. جا لەبەرنامەی ئەم هەفتەیەی هەلەو واشنتندا تیشک دەخەینە سەر گاریگەری وئەگەرەکانی پەرەسەندنی پەتای کۆڤید 19 لە هەریمی کوردستان وعێراق بەتایبەتی وجیهانیش بەگشتی. ئایا کۆنترۆڵی شەپۆڵی ئێستای پەتا ڤایرۆسی کۆرۆنا سەخترە لە هی سەرەتای دەستپێکردنی پەتاکە؟ ئایا دەزگاکانی تەندروستی تا چەند ئامادەن وکەرەستەی پێویستییان لەبەردەستدان بۆ ڕێگاگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی شەپۆلە نوێکەی کۆرۆنا؟ ئایا چی ماوە بکرێت بۆ زیاتر ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە مەترسییەکانی کۆڤید 19؟ ئەم پرسیاران و زۆریتریش حەیدەر کەریم لە بەرنامەی هەلەو واشنتن لەگەڵ دکتۆر حەسەن ڕۆستەم پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بواری بەرگری جەستە لە زانکۆی نۆتینگەهام لە بەریتانیا تاوتۆی دەکات.
Your browser doesn’t support HTML5