لەشکر لە میانمار بڕیاری هەڵبژاردن دەدات

سەرکردەی ئەنجومەنی لەشکریی میانمار لە مانگی 8ی ساڵی 2023دا هەڵبژاردن دەکرێت و بارای نائاسایی لە وڵاتەکەشدا هەڵدەگیرێت.

ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارەی لەشکر لە میانمار، دەچێتە خانەی درێژکردنەوەی ئەو وادە بەراییەی لەشکر دابووی بەر لە شەش مانگ، هاوکاتی کودەتاکەی ئۆن سان سوچی لە کار لادا.

لەوەتای مانگی 2ی ڕابردووەوە کە لەشکر لە ڕێی کودەتاوە دژی حکومەتی سیڤیلی میانمار دەسەڵاتی گرتۆتە دەست، ئەو وڵاتە لە ئاژاوە و گێرەشێوێنیدا دەژی و دەسەڵاتدارانی لەشکرییش سەرکوتکردنێکی خوێناوییان دژ بە جودابیران دەستپێکردووە و لەو کاتەشەوە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە وەک ڕێکخراوە خۆجێیەکانی چاودێریکردن دەڵێن زیاتر لە 900 کەس کوژراون.

بڵاوبوونەوەی هەروادێ و زیاتری پەتای کۆرۆنا لە میانمار، نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەی پڕ کردووە لە کاتێکدا کارمەندانی تەندروستی کە زۆربەیان سەر بە دیموکراسیخوازانن، لە نەخۆشخانەکانن نەماون.

مین ئۆن هڵەینگ، لە وتارە تەلەفزیۆنییەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا دەڵێت "لەشکر باری نائاسایی وڵاتەکە لە مانگی 8ی ساڵی 2023دا هەڵدەگرێت و پەیمانیش دەدەم هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بە بەشداری لایەنەکان بکرێت."

بەپێی ئەم لێدوانەی ژەنەراڵ ئۆن، میانمار بۆ دوو ساڵی تر لە ژێر دەسەڵاتی لەشکریدا دەبێت.

لەشکری میانمار، ڕەوایی بە دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات دەدات و دەڵێت کۆمکاری نیشتمانی بۆ دیموکراسی کە ئۆن سان سوچی، سەرۆکایەتی دەکرد فێڵ و تەڵەکەیەکی زۆری کردووە لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2020دا. لەشکر هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوە و قەدەغەکردنی ئەو لایەنەش دەکات.

لە هەفتەی ڕابردوودا، ئەنجومەنی لەشکریی میانمار، ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنەی هەڵوەشاندەوە و دەشڵێت 11 ملیۆن دەنگ بە ساختە دراوە.