دواین زانیاری لەسەر ئاگری دارستانەکانی تورکیا

ئاگرێکی بەتین ڕۆژی سێشەممە چواردەوری وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی وزەی لە تورکیاگرت و جوتیارانی ناچارکرد مەڕو ماڵاتە ترساوەکانیان بەرەو دەریاکە بەرن لەودەمەی ئاگرە بەربڵاوەکان هەشت کەسی کوشت و وا بۆ حەوتهەم ڕۆژە بەردەوامە.

دانیشتوانی تورکیا توشی خورپەبوون لەودەمەی ئاگرە هەرە وێرانکارەکان لە ماوەی چەندان نەوەدا وا دارستانە خۆرسکەکان و زەوییە کشتوکاڵیە بەپیتەکان لەناودەبات لە پانتاییەکی بەرین لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست وهەروەها لە دەریای ئیجە.

گەشتیارانی ترساو ناچارکراون لەبەر سەلامەتی ژیانیان سواری بەلەم ببن و هەڵبێن بۆ شوێنی سەلامەت و بەدەیان گوند چۆڵکراون هاوکاتی ئەوەی بای بەهێزو گەرمای زۆر ئەو ئاگرانەی کەوتوونەتەوە خۆشدەکات.

تیمێکی ئاژانسی فرانس پرێس لە شاری هیسارونوی سەر ئیجە ئەو دیمەنەیان بەدیکرد کاتێک جوتیارەکان ئاژەڵەکانیان لە نێو تەویلە سوتاوەکان دەردەهێنایە دەرەوە و بەرەو شوێنێکی هەتا رادەیەک سەلامەت لە کەنار ئاوەکەیان دەبردن.

بەرپرسان لە یونانی هاوسێی تورکیا ئۆباڵی کەوتنەوەی دوو ئاگر لە دورگەی رۆدس و هەروەها لە نیمچە دورگەی پێلۆپنیس دەخەنە ئەستۆی شەپۆلێکی گەرمای پێوانەی و ئەو بەرپرسە یۆنانیانە کەوتنەوەی ئاگرەکان دەبەستنەوە بە گۆڕانی کەشو هەواوە.

ئاگرێکی دیکە لە نزیک چیای پارانثیا بەشێکی گەورەی ئەسینای بە درێژایی باکور و باشوری یۆنان دابڕیوە .

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەرو 40 پلەی سەدی لە سەرانسەری باشووری تورکیا بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی لە بەکارهێنانی کارەبای خولقاند کە رۆژی دووشەممە بوە مایەی کوژانەوەی کارەبا لە شارەکانی وەک ئەنکەرە و ئەستەمبوڵ.

"تۆکات" ئەندامێکی پارتی ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی تورکیایە و هەروەها دەنگێکی هەتا دێت زیادبووی رەخنەگرە لە کاردانەوەی سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرامبەر کارەساتەکە .

سەرۆکی تورکیائەردۆغان پەیامێکی لە رێی تویتەوە بڵاوکردەوە و تێدا سوپاسگوزاری هەموو وڵاتانی دۆست دەکات ئەمەش دوای ئەوەی رەخنە لە ئۆردوگان گیرا کە سست بووە یان نەیوستووە یارمەتی دەرەکی قبوڵ بکات.

زۆرێک لە هاوڵاتیانی تورک هانایان بۆ سۆشیاڵ میدیا برد بۆ بەدەستهێنانی هەواڵ دوابەدوای هەڵمەتەکانی سەرکوتکردنی ئاکامی کودێتا شکستخواردەکەی ساڵی 2016 دژ بە سەرۆک ئۆردوگان.

حوکمەتی تورکیا رۆژی سێ شەممە گوتی کۆنترۆڵی 147 ئاگریان کردوە و هێشتا نۆ ئاگر ماوە کە بکوژێنرێنەوە.

وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی تورکیا گوتیان ئەوان هێزەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ یارمەتیدانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە .