هەردوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا ڕۆژی شەممە داوایان لە هاوڵاتیانیان کرد دەستبەجێ ئەفغانستان بەجێبهێڵن بە بەکارهێنانی بژاردەی گەشتی بازرگانی.
لە بەیاننامەیەکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کابول دا هاتووە"بەهۆی دۆخی ئاسایشی و کەمی کارمەندەکان، دەسەڵاتی باڵیۆزخانەکە بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، تەنانەت لە کابول زۆر سنووردارە".
هۆشدارییەکان بەپێی ڕاوێژی پێشتری هەردوو وڵات دێت، کە لە مانگی چواردا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا فەرمانی بە هەموو کارمەندەکانی باڵیۆزخانەکە کرد کە دەتوانن لە جێگای تری دەرەوەی وڵاتەوە کار بکەن.
وتەبێژێکی باڵیۆزخانەی بەریتانیا گوتی : " ئێمە بەردەوام ڕوونمان کردۆتەوە کە بارودۆخی ئاسایشی نادیارە " .
توندوتیژی لە ئەفغانستان لە دوای ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لەو وڵاتەدا زیادی کردووە.
تاڵیبان هێرشی کردە سەر زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتە ودەستی بەسەر نزیکەی دوو هێندە ناوچەی ژێر دەسەڵاتەکانیدا گرت، لەوانەش چەندین لە دەروازە سنوورییە گرنگەکان.
سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا