ژمارەیە لە رێکخراوە ژینگەیەکانی هەڵەبجە-سلێمانی هەڵمەتێکی هۆشیاری پاراستنی ئاوی ماڵانیان دەستپێکرد و لە ڕێگەی نامەیەکی هۆشیاریەوە کە دەبرێتە ماڵەکانداوا لە خاوەن ماڵەکان دەکەن بە پێزانینەوە لە ئاو بڕوانن و ڕۆژانە هەوڵ بدەن بە گرتنەوەی چەند خوڵەکێک بەشداری لە هەڵمەتەکەدا بکەن.
عومەر حەمەساڵح سەرپەرشتیاری هەڵمەتەکە لە هەڵەبجە لەلێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " هەزار نامەی هۆشیاری دەدەنە هەزار ماڵ و تێیدا داوای پاراستنی ئاو و ڕێزگرتنیان لە ئاو لێکراوە و دواشکراوە بەشداری هەڵمەتی هۆشیاریەکە بە گرتنەوەی چەند خولەکێک بکەن".
ئەلەند تۆفیق بەڕێوبەری ئاوی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" ساڵەکەمان ووشکەساڵیە و پێویستە هاووڵاتیان دەست بە ئاوەوە بگرن،بەهەدەردان هەیە لەگەڕەکەکاندا، لە هەڵەبجە 18 هەزار هاوبەشی ئاو هەیە، ئەو سیستەمەی کە بۆمان دانراوە، بۆ پێدانی ئاو دەبێت زۆنەکان هاوکاری یەکتریبن، بۆ ئەوەی هەموو هاوبەشێک وەک یەک ئاوی پێبگات".
لە ماوەی ڕابردووشدا تۆڕی رێکخراوەکانی هەڵەبجە لە ڕێگەی کۆنفرانسێکەوە پێشنیاری دروستکردنی لیژنەیەکی فراوان تایبەت بە ووشکە ساڵی کراوە کە دامەزراوە حکومیە پەیوەندیدارەکان بەشداربن ئەرسەلان عابید سەرۆکی تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگڕیاند دەمانەوێت پێکەوە ڕووبەڕووی قەیرانی ووشکە ساڵی ببینەوە.
هەڵمەتەکەی ڕێکخراوە ژینگەیەکانی هەڵەبجە –سلێمانی بە هەردوو پارێزگاکەدا بەردەوام دەبن و تێدا ئەو نامە هۆشیاریانە لە ڕێگەی تیمەکانەوە دەبرێتە ماڵی هاوولاتیەکان و داوای بەشداریکردنیان لێدەکرێت .
Your browser doesn’t support HTML5