بەبەردبووی بەچکەی شێرێک دەدۆزرێتەوە لە بەستەڵەکی سەیبیریا تەمەنی بۆ 28 هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە

.

یاکۆتیا (ڕوسیا) ڕۆیتەرز – زاناکان ڕایانگەیاند لە بەستەڵەکی سیبیریا بەچکەی وەک ناویان لێنا شێری ئەشکەوتیان دۆزیوەتەوە بەباشی لە خاکی بەستەڵەکی ناوچەکە پاریزراوبوە، بەر لە 28 هەزار ساڵ لەوێ ژیاوە و تائیستا شیری ووشکبووی دایکی لە گەدەیا ماوە.

بەپێی توێژینەوەیەک لە گۆڤاری Quaternary journal دا بڵاوکراوەتەوە، ناویان لەم بەچکەیە ناوە (سپارتا) لە ڕوباری سیموی‌لیاخ لە ناوچەی یاکۆتا لە ڕوسیا ساڵی 2018 دۆزراوەتەوە، هەروەها ساڵی پێشتر بەچکەیەک دۆزرایەوە ناویان لێنا (بۆریس).

توێژینەوەکە دەشڵێت هەردوو بەچکەکە لەیەک جێگا لە دووریی 15 مەتر لەیەکتر دۆزراونەتەوە، بەڵام هەزارەها ساڵ نێوانی ژیانیان بوە، بەچکەی بۆریس نێرە بەر لە 43 هەزار ساڵ ژیاوە.

تەمەنی هەردوو بەچکەکە لە نێوان یەک بۆ 2 مانگە و لەلایەن ئەو کەسانەوە دۆزراونەتەوە بەدوای دانی درێژی فیلی مامۆسدا دەگەرین، هەروەها لەچەند ساڵی ڕابردوودا لەناوچەکە 2 بەچکەی کە دۆزرانەوە بەناوەکانی (ئوویان و دینا).

ڤالەری بۆلتینکۆف بەشداری توێژینەوەکە بەئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە کە سپارتا بەشێوەیەک پارێزراوە هێشتا کەوڵ و ناوهەناو ئێسکی وەک خۆی ماونەتەوە. ووتیشی ئەم دۆزینەوەیە زۆر بێوێنەیە، پێشتر لەم شێوە دۆزینەوەیە نەبوە لە یاکۆتیا.

ڤالەری زیاتر لەمبارەیەوە ڕوونیکردەوە و دەڵێت "لەوانیە و هیوادارین لەناو هەناویدا کە شیبۆتەوە هەندێک لە ئاسەواری شیری دایکی مابێت تا بتوانین لە سیستەمی خۆراکی دایکی تێبگەین.

شێری ئەشکەوت بەر لە هەزاران ساڵ جۆریان نەماوە.

توێژەرەوانی ئوسترالیا جورێکی نوێ لە خشۆکی باڵدار دەدۆزنەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمەکانی بەرلە مێژوو

سیدنی – زاناکانی بەبەردبوو لەئوسترالیا لەولایەتی کوینزلاند جۆرێکی نوێی لە خشۆکی بەڵداریان دۆزیوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمەکانی بەر لە مێژوو، ئەو تیرۆسۆرانە بەناوی Thapunngaka shawi (تاپوونجاوا شاوی)یە گەورەترین جۆرە لەئۆسترالیا دۆزراونەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە 100 ملێۆن ساڵ.

توێژەرەوان دەڵێن تیرۆسۆر جۆرێک لە خشۆکی باڵدارە، زۆر نزیکە لە هەژدیهاوە، دەمێکی درێژی هەیە، درێژی هەردوو باڵی 7 مەترە، دشڵێن وەک هەژدیها بەسەر دەریا فراونەکانی ڕۆژکارێک بوە ئەو ناوچیەیەی کوینزلاندی داپۆشیوە فڕیوە.

زاناکانی بەبەردبوو دەڵێن بەتەواوەتی خۆی بۆ فڕین گوونجاندوە، لەگەڵ ئێسکی تاڕادەیەک بۆشدا هەوای تێدا جێدەبێتەوە. بەبەردبویان زۆر کەمە و زۆر جار بەباشیی نەماونوتەوە.

بۆیە دۆزینەوەی دەمی ئەم گیاندارە لە پێگەیەکی هەڵکەندن لە ساڵی 2011دا لەلایەن کەسێکی ناوچەکەوە کارێکی گرنگە. بۆ چەند ساڵیک لە شووشەی مۆزەخانەدا دانراوە بۆ نمایش بەر لەوەی شیکاری لە لایەن تیمی زانکۆی کوینزلاندەوە بۆ بکرێت.

تیم ڕیچارد توێژەرەوە لە تاقیگەکانی دایناسۆرەکان لە زانکۆی کوینزلاند دەڵێت " لەوانەیە باڵدارێکی گۆشتخۆری دڕندەبووبێت لەسەر دەمی بەر لەمێژوودا ژیاوە".

دەشڵێت "ئەوەی دەتوانین لەسەر دەنووکی دەستمان کەوێت تەنها بەراورد کردنە لەگەڵ تیراسۆرەکانی سەریان بەتەواوەتی دۆزراونەتەوە و لەمەوە نزیکن، لەوێوە دەتوانین دەستپێبکەین، دەیشزانین لەڕێی سەیرکردنەوە بەراورد بە تیرسۆرەکانی تەواون ئەمە ئێسکی دەنووکی گەورەیە، بەوپێیە دەیخەمڵێنین کە درێژی باڵەکانی 7 مەتر و دەنووک و کەلـلەسەری 1 مەتر بووبێت.

جۆرە نوێکە بەشێکە لە گرووپێک بەناوی تاپوونجاوا شاوی – لەهەموو کیشوەرەکاندا بوونیان هەبوە و لەدوا سەردەمی دایناسۆردا هەبوون. لەسەر ناوی دانیشتوانی دێرینی ناوچەکە لەڕیچمۆند ناو نراون کە بەبەردبوەکەی لێدۆزراوەتەوە و ووشەی زمانی ئاخافتنی گەڵی وانامارای ناوچەی کوینزلاندی بۆ ناونانی بەکارهاتوە کە لەئێستادا ئەو شێوەزمانە بەکار نایەت و نەماوە.

بۆ یەکەم کەڕەت تیرانۆسۆر لە گۆڤاری زانستی بەبەردبوە بڕبڕەدارەکان باسی لەبارەوە کراوە.

تیرانۆسۆر بریتیبوە لە خشۆکی باڵدار توانای فڕینی هەبوە، بەڵام وەک دایناسۆر نەناسراوە هەرچەندە لە هەمان سەروەختدا ژیاوە.

بەبەردبوەکانی ئوسترالیا دەردەخات گرووپی هەمەجۆری دایناسۆری هەیە بەر لە 65 تا 250 ملێۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاون.

بارێکی نوێ دەگاتە بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی

فڕۆکەی واڵایی بە بارێکی نوێوە ڕۆژی 5شەممە گەشتە بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی لە دروستکردنی کۆمپانیای نۆرتراب گروومان ، بارەکە 300 کیلۆگرامە، کەلوپەل و ئامێری تاقیکردنەوە لەخۆ دەگرێت، ئەمەش قورسترین کێشە تائیستا بۆ بنکەکە گوازرابێتەوە.

فڕۆکەی واڵایی Cygnus لەلایەن ئاسمانگەری ناسا مەیگن ماک ئارسەرەوە بە بەکارهێنانی باڵی ڕۆبۆتی بنکەکە لەواڵایی‌دا توانیویەتی فرۆکەکە بگرێت، پاشان لەبنکەکە لە شوێنی بۆ دیاری کراوە جێگیری کردوە.

لەنێوان ئامێرو کەلوپەلە نیردراوەکاندا، تۆز و خاکێکە هاوشێوی تۆز و خاکی مانگ، هەروەها ئەو خاشاکانەی دەتەوانرێت بۆ دامەزراندن و پێکهێنانی بنکەکە لە ئاسمان بە پرنتەری 3 دوریی بەکاربێت، مەبەست لەم تاقیکردنەوەیە ئەوەیە چۆن بتوانڕیت لە داهاتوودا لەسەر مانگ یان هەسارەی بارام ئەو کەرەستانەی لە بەردەستدان بەکاربێت و کەرەستەو پارچەی بنیاتنانی بنکەکەی لێدروست بکرێت.

هەروەها ئامیری نوێی خاوێنکردنەوە بۆ دووهەم ئۆکسیدی کاربۆن، دروستکراوە بۆ دەرخستنی چۆنێتی لابردنی دووهەم ئۆکسیدی کاربۆن بە توانایەکی باشتر لە نێردراوێکدا بۆ واڵایی، بە بەکارهێنانی 4 حەوزی هەڵمژین، هەڵمی ئاو و دووهەم ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا جیاکاتەوە و هەڵمی ئاو بۆ ناو کەبسول و فڕۆکە بنێرێتەوە و دووهەم ئۆکسیدی کاربۆن بۆ دەرەوە، یاخود بتوانرێت لەڕێگای سیستەمێکی جیاوازەوە ئاوی لێ بەرهەم بهێنرێت.

گەیاندنی Cygnus شەشهەم ئەرکی کۆمپانیای نۆرتراب گروومانە بۆ ناسا. فرۆکەکە بە مووشەکی ئەتلانتس ڕۆژی 3شەممەی ڕابردوو لە دامەزراوەی واڵۆپس بۆ فڕین سەر بە ناسا لە ڤیرجینیا هەڵدارا. فڕۆکەی واڵایی بۆ ماوەی 3 مانگ بەبنکەکەوە دەمێنیتەوە و لە مانگی 11ی داهاتوو بۆ زەوەی دەگەڕێتەوە.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 8-16-2021