ژمارەی مردن و بێسەروشوێنبووانی لافاوەکەی تورکیا زیاتر دەبێت

70 کەس گیانیان لەدەستداوە و 47 کەسیش بێسەروشوێنن لە تورکیا پاش ئەو لافاوە لەناکاوەی هەفتەی ڕابردوو لە ناوچەکانی سەر دەریای ڕەشی دابوو، وەک کاربەدەستان ڕایانگەیاندووە.

ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستدابوو لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەدا بەرزبووەوە هاوکاتی هەوڵەکانی تیمە فریاگوزارییەکان لەناو داروپەردووی پاش لافاوەکە و لەو شوێنانەی زۆر بە قورسی لافاو گرتبوونیەوە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هێشتاش زیاتر لە 40 گوند بێ وزەی ئەلیکتریکن و هەندێک ناوچەش بێ ئاوی خواردنەوەن، بەپێی ڕاپۆرتەکانی دەزگای کارەسات و باری نا ئاسایی. هەر لەو ڕاپۆرتانەدا ئاماژەش بەوە کراوە تیمە فرایگوزارییەکان ژمارەیەک بنکەی وەرگریان داناوە بۆ تەلەفونی مۆبایل وەک یارمەتیدانێک بۆ ڕەخساندنی پەیوەندیکردن.

ئەم وێرانکاریانەی ناوچەکانی باکوری تورکیا، دەکرێت بگوترێت هاوکات بووە لەگەڵ کوژاندنەوەی سەدان ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکاندا.

بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوانەوە 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و ڕووبەرێکی بەرفراوانی دارستانەکانی باشوری وڵاتەکەیشی لەناوبردووە.

ڕۆژی شەممەش 5 کارمەندی ڕوسیایی و 3 هاوڵاتی تورکیا گیانیان لەدەستداوە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری بی 200ی ئاگرکوژێنەوە لە ناوچەیەکی شاخاوی دورەدەستدا لە باشوری تورکیا.

زاناکان دەڵێن، کارەساتە سروشتییەکانی وەک ئاگرکەوتنەوە و لافاو، گەورەتر و زیاتریش دەبن بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وەک بەرەنجامێکی زۆربوونی مەتریاڵەکانی ژینگە ناساز دەکەن.