نیگەرانییەکان لە تونس هەروادێ و زیاد دەکەن

هەروادێ و نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئازادییەکان زیاتر دەبن لە وڵاتی تونس هاوکاتی درێژەپێدانی فشارەکانی سەرۆکی وڵاتەکە و گرتنەبەری سیاسەتی پاکتاوکردن و دەستگیرکردنی سیاسەتمەداران و کارداران و ڕێگەگرتن لە چوونەدەرەوەیان.

ڕۆژی 25ی مانگی 7، قەیس سەعید حکومەتی وڵاتەکی هەڵوەشاندەوە و کاری پەرلەمانیشی بۆ یەک مانگ ڕاگرت بەثیی ئەو دەسەڵاتانەی وەک خۆی دەڵێت "دەستور پێیداوە"
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، سەرۆکی تونس بەرنامەی کاری خۆی یان نەخشە ڕێگەیەکی ڕانەگەیاندووە بۆ ئەو بڕیارانەی پێشتر دابوونی ، وێڕای داوای بەردەوامی لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەو بەرنامەڕێژییە لە سەرۆکی تونس.

هەنگاوە سەرسوڕهێنەراکانی سەرۆکی تونس، نادیارییەکی بەخشیوە بە ئایندەی وڵاتەکە.

بەهاری عەرەب بۆ یەکەم جار لە وڵاتی تونسەوە دەستیپێکرد. ئەم ڕاپەڕینەی 10 ساڵ لەمەوبەر بووە سەرەتای شۆڕشی دیموکراسیخوازی لە ناوچەکەدا و بەشێکی ڕێبەرە دیکتاتۆرەکانی لە دەسەڵات لادا.

ژمارەیەک سیاسەتمەدار و کاردار و دادوەر و هەروەهاش ئەندامانی پەرلەمان لە وڵاتی تونس کە سەرۆکی وڵاتەکە دوری خستونەتەوە دەڵێن ڕێگەیان لێگیراوە لەوەی سەردانی دەرەوەی تونس بکەن و لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەرکراون بەبێ ئاگاهیدانێکی پێشوەخت.

زۆرێک لە چالاکوانانی وڵاتەکە ئەو هەنگاوانەی قەیس سەعید بە کارێکی نەخوازراو و ناڕەوا ناودێر دەکەن.