هەلیکۆپتەرەکەی ناسا لە هەسارەی بارام ئەرکی ژمارە 12 جێبەجێ دەکات

ئاژانسی ناسا ڕایگەیاند هەلیکۆپتەرەکەی Ingenuity ئەو فڕۆکە بچووکەی سەرەتای ئەمساڵ لەگەڵ ئۆتۆمۆبێلەکەی ناسا لەسەر هەسارەی بارام نیشتەوە 12 هەم ئەرکی لەسەر ئەو هەسارە ڕەنگ سوورە جێبەجێ کردوە.

تاقیگەی مووشکی ناسا (JPL) کە سەرپەرشتی ئەرکی ئۆتۆمبێلی پێرسڤێرانس دەکات لەتویتەر ڕایگەیاند دوا ئەرکی ئەو هەلیکۆپتەرە سەرکەوتووبوە، ئاماژەی بەوەشدا بەسەر ئەو ناوچەیەدا فڕیوە ئەوەی ناسا بە سەرسوڕهێنترین ناوچەی جێۆلۆجی سەر هەسارەی بارام دایدەنێت و ناوی لێناوە باشوری (سایتا).

لەتویتەکەیدا تاقیگەی مووشەکی ناسا ووتی هەلیکۆپتەرەکە بۆ 10 مەتر لە سەر بارام بەرزبۆتەوە و گەشتێکی ڕۆشتن و هاتنەوەی بۆ دوریی 450 مەتر لەماوەی 169 چرکەدا ئەنجامداوە.

هەرچەندە ئەو گەشتە لەڕۆژی 2شەممەدا ئەنجامدرابوو، بەڵام نەتوانراوە دڵنیابن لە لەسەرکەوتنی تا دواتر.

لەبڵاوکراوەیەکدا لەسەر پێگەی (JPL) سەرۆکی تیمی (ئینجنویتی) تیدی زانیتۆس و سەرۆکی فرۆکەوانان هارڤارد گریب ڕوونیان کردۆتەوە ئەو گەشتە جێگای ئومێد بوە بۆ ئەو فڕۆکەیە، لەبەر ئەوەی سیستەمی فڕینی ئاسایی‌یە و بۆ فڕین بەسەر خاکی تەختدا لەبنەڕەتدا درووستکراوە. ناوچەی (سایتا) لەڕوی جێۆلۆجیەوە هەمەجۆرە بەرزو نزمی و تاشە بەردی گەورەی لێیە.

لەسەر بنەمای تویتەکەی تاقیگەی مووشەکی ناسا گەشتەکە بێکێشە بوە، تیمەکە دەڵێت ئەو وێنانەی کۆمپانیای (ئینجنیوتی) بەدەستی گەیشتوە بەکاردەهێنرێت بۆ دانانی وێنەی 3دوریی و دواتر بەکاردێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەگەری پێویستیی ئەو ناوچەیە بە تێڕوانینی ورد بەبەکارهینانی ئۆتۆمۆبێلی پێرسڤێرانس لەئەرکەکەیدا بۆ گەڕان بەدوای نیشانەکانی بوونی ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە و لەگەردووندا لەئێستادا هەیە یاخود لەڕابردوودا هەبوە.

هەلیکۆپتەرەکە دروستکراوە تا پرۆژەیەکی ڕونکردنەوەی ئاسان بێت بۆ سەلماندنی ئەگەری فڕین لە بەرگی هەوای هەسارەی بارامدا، تیمی (ئینجنیوتی) دەڵێن لەئیستادا هەلیکۆپتەرەکە ئامار بۆ ناسا دەنێرێت تا ئاراستەی ئۆتۆمۆبێلەکەی پێبکرێت. هەروەها شێوەی کارکردنی ئاراستەی داهاتوی دروستکردنی فرۆکە بۆ ئەو جۆرە ژینگانە دەستنیشاندەکات و کاری ئەو فڕۆکانە هاریکاردەبێت لەدەستنیشانکردنی جێگاکان کە ئۆتۆمۆبێلەکە دەبێت بۆی بڕوات یان خۆی لە چ جێگایک دورخاتەوە.

لەمانگی 2ی ڕابروودا هەلیکۆپتەرەکەی کیشی 1.8 کیلۆگرامە بە بەستراوی لە ئۆتۆمۆبێلی (پێرسفێرانس) گەشتە سەر هەسارەی بارام، بێجگە لە باتری نەوژەنکردنەوە بە سۆلار و کامیرای وێنەگرتن و ناردنی، هەلیکۆپتەرەکە هیچ ئامێرێکی زانستی لەخۆ ناگرێت.

ئاگری دارستانەکان کاری کۆکردنەوەی کەتیرە و سرێش پەکدەخات

بۆ چەند نەوەیەک دانیشتوانی باکوری دورگەی ئیڤیا لە یۆنان داهاتیان لەسەر دارستانە چڕەکانی سنەوبەری دەوروبەری گووندەکانیان بوە.

درەختی سنەوبەر کەتیرە و سرێشی تایبەتی خۆی دەردەدات و لینجە بۆ خۆپاراستنی لە نەخۆشی و مێروو، بۆتە سەرچاوەی داهاتی سەدان خێزان.

بەڵام دوای کەوتنەوەی ئاگرە زۆرەکەی ئەم دوایانە لەسەرەتای مانگی 8دا ئەو دارستانانە بوون بەخۆڵەمێش و کاول بوون. ئەم ئاگرە بیوێنە دادەنرێت، بۆ دەیان ساڵە لەوشێوەیە ڕووی نەداوە بۆچەند ڕۆژێک لەناوچەی باکوری ئیڤیا لە یۆنان بەردەامبێت و دارستان و خانوبەرەوە و کارگە بسوتێنێت و ببێتە هۆکاری ئاوارەبوونی هەزاران کەس.

کۆکەرەوانی سرێش لەدار سنۆبەر کاری بەخێوکردنی هەنگیش دەکەن، دەڵێن زیانەکە تەنها لەبەرهەمی ئەمساڵ نەکەوتوە، بەڵکوو بۆنەوەکانی داهاتوو هیچ نەماوە.

کریستۆس لیڤاس تەمەن 48 ساڵ کاری کۆکردنەوەی سرێشی سنەوبەر بوە و باوکی 4 منداڵە دەڵێت "هەموو دارستانەکان بوون بەخۆڵيمێش".

مرۆڤ لەمێژە سرێشی سنەوبەر بەکاردێنێت، لەزۆر بەرهەمدا بەکاردێت، وەک بۆیاخ و دەرمان و پلاستیک و جوانکاری. دانیشتوانی باکوری ئیڤیا دەڵێن ناوچەکەیان دووهەم گەورە دورگیە و لەێۆنان 80 ٪ی سڕێشی سنەوبەری بەرهەم هێناوە و 70٪ی هەنگوینی سنەوبەر .

وێنەی سەتەلایت دەردەخات ئاگر زۆرینەی دارستانەکان و زەوی کشتوکاڵی باکوری دورگەکەی کاوڵکردوە. وێرانکاریەکە جێگای سەرسووڕمانە، هەزاران هیکتار لە دارستان و زەوی کشتوکالی لەدیمەنی سەوزەوە گۆڕیوە بۆ ڕەشایی و ئاسمانێکی پڕ دووكەڵ و تاریک.

بۆ دووبارە ژیانەوەی درەختەکان تا ئەو ئاستەی بتوانرێت سرێش بەرهەم بێنێت 20 ساڵی دەوێت، لەوانیە دوو ئەوەندەی ئەوە بۆ بەرهەمهێنانی هەنگوینی سنەوبەر.

لیڤاس دەڵێت " لە10ساڵی داهاتوودا دارستانەکە سەوز دەبێتەوە، بەڵام بۆ دوبارە بەرهەمهێنان 20 -25 ساڵی دەوێت".

هەموو سەرچاوی داهاتی بۆتە خەڵوزو خۆڵيمێش و دەڵێت" کاتێک ئاگرەکە بڵاودەبوویەوە دەنگی شەقبردنی درەخت و گڕ وەک دەنگی بوومەلەرزە وابوو "

گڕ زۆ ر بەخێرایی بڵاوبۆتەوە نەیانتوانیوە بیکووژێننەوە و دارستانەکان بپارێزن، تەنانەت نەیانتوانیوە ئەو پلاستیکە نایلۆنان لێبکەنەوە سرێشی تێدا کۆبۆتەوە چونکە ئاگر گەشتۆتە ماڵەکانیان و هەوڵی کوژانەوەیان داوە. دانیشتوانی گووندەکان زۆر لە حکومەت تووڕەن، دەڵێن نەیانتوانیوە دەستبەجێ کەسانی ئاگرککوژێنەوە بنێرن و دوایان لەخەڵکی کردوە ناوچەکە جێبێڵن کە دەیانتوانی لەکووژانەوەدا هاریکاربن.

لیڤاس سرێشی لە 3 هەزار درەخت کۆکردۆتەو، ساڵانە بەرهەمیان 9-10 تەن بوە، بەنرخی 32 سەنت بۆ یەک کیلۆگرام.

بەڵام داهاتی سرێش بەشی بژێوی نەکردوە و لەپاڵئەوەدا درەختی زەیتونی هەبوە و ئاژەڵداری و داربڕینەوەی کردوە، بەڵام دار زەیتوەنەکاش سووتاون.

لیڤاس دەڵێت لەتەمەنی 15 ساڵیەوە ئەو کارەی کردوە،ئێستا دەبێت بۆ سەرچاوەیکەی کە بگەڕێت بۆ بژێوی خێزانەکەی.

حکومەت بەڵێنیداوە قەرەبوی ئەو زیانانە بکاتەوە، بەڵام دانیشتوانی باکوری ئیڤیا دەڵین هیچ یارمەتیەک ناتوانێت ئەو درەختانە زیندوکاتەوە، دەبێت نەوەکانمان بۆ 30 ساڵی دهاتوو چاوەڕوانبن تا دارستان و درەختەکان دەبووژێنەوە.

حەربای بجووک جۆری شابمان ئەگەری نەمانی لەسەرە هیێشتا لەدارستانەکانی ئەفریکا بوونیان ماوە

زانای خشۆکەکان لە پەیمانگای نیشتمانی هەمەجۆرە بەیۆلۆجیەکان لە باشوری ئەفریکا توێژەرەوە کریستاڵ تۆلی لەساڵی 2016دا لەگەڵ دوو لەهاوکارانی ڕوودەکەنە ڕۆژهەڵاتی ئەفریکا بۆ گەران بەدوای حەربای بچووکدا ئەوەی بەدەگمەن دادەنرێت و ئەگەری نەمانی لەسەرە.

لەوەتای ساڵانی نەوەتەکانەوە کەس ئەم جۆرەی نەبینیوە. زۆر لەو دارستانانەی تێدا دەژیان نەماون.

درێژی ئەم جۆرە مارمێلکەیە دەگاتە 6.2 سانتیمەتر و بە حەربای بجووک ناسراوە، لەڕۆژهەڵاتی ئەفریکا دەژی. لە دارستانێک لەمالاوی کە دەستی مرۆڤی پێنەگەیشتوە توانیان ئەم گیانلەبەرە بدۆزنەوە، دوای گەڕان بەوردیی ژمارەی زیاتریان بەدیکردوە.

تۆلی دەڵێت "لەئیستادا ڕاپۆرتم پێدەگات ئەم جۆرە گیاندارە دەبینرێت، ئەمە ماییەی دڵخۆشیە".

حەربا لەدارستانەکانی باشوری بەیابانی گەورە لە ئەفریکا دەژین، دەتوانێت وەک ڕەنگی ژینگەکەی ڕەنگی خۆی بگۆڕێت.

یەکێتی نێودەوڵەتی پارێزگاری لە سروشت IUCN دەڵێت بەهۆی کەمبوونەوەی ناوچەی ژیانیان و سەرچاوەی خۆراکیان 3/1 جۆرەکانی حەربا مەترسی نەمانیان لەسەرە، هەروەها سووتانی دارستانەکان و بڕینەوەیان زیانی گەورەی پێگەیاندون و ژمارەیان کەم بۆتەوە.

لەساڵی 2013دا تۆلی بەشداربوە لە هەڵسەنگاندنی ئاستی بوونی مەترسی لەسەر ئەم گیاندارانە و 200 جۆری خستۆتە لیستی سوری یەکێتیەکەوە کە ئەگری نەمانیان لەسەرە.

تۆلی بەدەنگی ئەمریکای ووتوە "دەمانزانی دەبوو خۆمان بچین و دڵنیابین لەمانەوەیان، ئەم کارەمان لە دارستانەکانی مالاوی کرد و شەوانە بە گڵۆپی دەستی بۆیان دەگەڕاین، چونکە دۆزینەوەیان لەڕۆژدا زۆر سەخت بوو. لەشەودا باشتر لە ڕەنگی گەلاو درەخت جیادەکرێنەوە.

تۆلی دەڵێت توانییانە بۆ پشکنین و شیکردنەوەی DNA لەکلکیان نموونە وەرگن، دواتر دەرکەوتوە گۆڕانکاری لە (دی ئێن ئەی)جۆرەکاندا هەیە بەپێی گۆڕانکاری ژینگەو ناوچەکان. ئەمەش دەردەخات کە دارستانەکان گروپی بچوکی تێدا ژیاوە و لەیەک دابڕاوبوون و گۆڕانکاریان بەسەرداهاتوە.

تۆلی دەڵێت " هۆکاری سەرەکی نەمانیان کەمبوونەوەی ناوچەی ژیانیانە، ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەر زەویەکاندا هاتوە لەدەرئەنجامی بەکارهێنانی مرۆڤ وگۆڕینی بۆ زەوی گشتوکاڵی، تەنها چارەش بۆ مانەوەیان پارێزگاریە لێیان و بووژانەوەی دارستانەکان و دەبێت بەزووترین کات ئەو هەنگاوە بنرێت".

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 8-23-2021