ڕێبەرانی وڵاتانی هەرێمی و سەرۆکی فەرەنسا بەشدای لە لوتکەی بەغدا دەکەن

دەست بەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، باڵیکێشا بەسەر کۆبونەوەیەکی لوتکەی ڕۆژی شەممە لە عێراق کە سەرکردە سەرەکییەکانی هەرێمەکە تیایدا ئامادە بوون و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لەوێ باسی لە مەترسییەکانی جیهادییەکانی وەکو گروپی دەوڵەتی ئیسلامی کرد.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە عێراق، کە زیانێکی زۆری بەهۆی ئەو گروپە جیهادییانەوە بینیوە، هەوڵ دەدات وەکو ناوبژیوانێک لە نێو وڵاتانی عەرەب و ئێران ڕۆڵ بگێڕێت.

پاش کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێڕاق مستەفا ئەلکازمی، سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن گوتی " هەمومان دەزانین نابێت ئاستی ئاسایشمان کەمبکەینەوە چونکە هەڕەشەی داعش بەردەوامە، و دەزانم شەڕی دژ بەم گروپە تیرۆرستە ئەرکی سەرەکی حکومەتەکەتانە."

کازمیش گوتی عێراق و فەرەنسا " هاوبەشی سەرەکین لە شەڕی دژ بە تیرۆرزمدا."

عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر و عەبدولڵای دووهەمی پاشای ئوردن لە لوتکەیەکەدان، هاوکات وەزیرانی دەرەوەی نەیارانی هەرێمی ئێران و عەرەبستانی سعودیەش ئامادەبوون.

میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەماد ئەلسانی، شێخ محەمەد بن ڕەشید ئەلمەکتومی فەرمانڕەوای دوبەی و سەرۆک وەزیری کویەت شێخ سەباح ئەلخالد ئەلسەباح و هەروەها وەزیری دەرەوەی تورکیاش لەوێ ئامادە بوون.




.