سەرەک وەزیری سۆماڵیا، بە بڕیارێک سەرۆکی دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەی لە کار لاداوە.
ئەم بڕیارەی ئەمڕۆ دووشەمەی سەرەک وەزیر هاندەری لایەنگرانی بوو بۆ سەرزەنشت کردنی سەرۆکی سۆماڵیا و هەروەهاش تیشکی خستەوە سەر هەروادێ و زیاتربوونی ناکۆکی و دابەشبوون لەناو دەستەبژێری سیاسی وڵاتەکەدا.
ئەم بڕیارە لە ئاکامی نەگەیشتنە بەرەنجامی لێکۆڵینەوەیەک بووە لە ڕووداوی کوشتنێک، پاش چەند مانگێک لە ڕوودانی کە مەترسییەکی زۆری هێنابووە ئاراوە لەسەر سەقامگیریی وڵاتەکە.
موحەمەد حوسەین، سەرەک وەزیری سۆماڵیا بە فەهد یاسین، سەرۆکی دەزگای نیشتمانی هەواڵگری ڕاگەیاندووە تا لە کارەکەی دور بکەوێتەوە بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە ڕاپۆرتێکی یەکلاکەرەوە ئامادە بکات لەسەر کوشتنی کارمەندێکی دەزگاکەی.
موحەمەد عەبدوڵاهی موحەمەد، سەرۆکی سۆماڵیا، هەر زوو ڕاگەیەندراوێکی خۆیی بڵاوکردەوە و ئەو بڕیارەی سەرەک وەزیری بە نا دەستوری ناودێر کردووە و دەشڵێت "پێویستە یاسین بگەڕێندرێتەوە بۆ پۆستەکەی وەک سەرۆکی دەزگای نیشتمانی هەواڵگری."
سەرۆکی پۆلیسی سۆماڵیا، داوای کۆبوونەوەیەکی بە پەلەی ئاسایشی کردووە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە باس بکات.