بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاق پێدەنێتە هەفتەی كۆتایی، ئەو پرۆسەیەش كەوتۆتە بەردەم یاسایەكی نوێ کە خواستی خۆپیشاندەران بووە، ئەو هاوڵاتیانەی خوارو ناوەندی عێڕاق بە بەردەوامیان لەخۆپیشاندانەكانی نارەزایەتی لە حكومەت، هەڵبژاردنی پێشوەختەو سیستمینوێی بازنەیی هێنایە كایەوە، تاوەكو كەسی سەربەخۆی دوور لە حزبەكان بتوانن بچنە ئەو کێ بڕكێیەوە، دەنگدان بە پاڵێوراوەكان نەوەكو بەلیستەكان.
لەم میزگردەدا هەردوو میوانەكە هاوڕای ئەوە بوون كە سیستمی دەنگدانەكە لەقازانجی حزبە گەورەكانە، لەو بارەیەوە دكتۆرسەردار وەك شیكەرەوەی سیاسی دەڵێت "بیرۆكەكە هێنانە كایەی پەرلەمانتاری لۆكاڵە كە خەمی كێشەو گیرو گرفتەكانی خەڵک بێت، بەڵاملەهەبوونی ئەو هەموو حیزبە خاوەن میلیشیایە و ئەو هەموو تواناو میدیایە، زەحمەتە فرسەت بۆ ئەوانە هەڵبكەوێت، دروست بوونیپەرلەمانتاری تازە. گرفتەكە لەوە دایە هێدی هێدی سیستمەكە دەمرێت، كاری پەرلەمانتاری نەماوە، پرۆسەكە وەكو كاسبی لێهاتووە کەئەوەش بە قازانجی دیموكراسی نییە، پارەی زۆر دیموكراسی دەكوژێت".
محەمەد رەئوفیش وەک رۆژنامەوان پێی وایە ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانكاری ئەوتۆ ناهێنێتە دی كە حزبەكانی دەسەڵات ژمارەی كورسیەكانیان بەشێوەیەكی بەرچاو كەم بكات، بەهۆكاری ناشارەزایی لەم سیستمە نوێیەی هەڵبژاردن لە لایەن لایەنە بچوكەكانی ئۆپۆزسیۆنەوە کەخوێندنەوەی باشیان بۆ نەكردووە، بەپێچەوانەوە حیزبە گەورەكان هەر زوو مشوری ئەم هەڵبژاردنەیان خواردووە کە بەقازانجی حزبەكانیان كۆتایی پێبێت ، لەو بارەیەوە دەشڵێت "ئۆپۆزسیۆنێکی پەرشو بڵاو كە گوتاری سەردەمی كۆنی گۆڕانیان تێنەپەڕاندووە، هەروەها نەبوونیپەیوەندی و رێكەوتن لەسەر دانانی كاندیدی هاوبەش لە بازنەكاندا، زۆربەی دەنگی كاندیدەكانی سەربەخۆ و ئۆپۆزسیۆن پەرشوبڵاودەردەكەون". ئەم رۆژنامەوانە لەمەڕ ئۆپۆزسیۆنیش كە لەدنیای سیاسەتدا گۆڕانكاری دێننە كایەوە پێی وایە "ئەگەر گۆڕانكاری بكرێت ئەبێتلە ئۆپۆزسیۆنەوە دەست پێ بکرێت".
لە مێزگردەكەدا زۆر بە وردی باسی وردەكاری ژمارەی ئەو كورسیانە كراوە كە واپێشبینی دەكرێت حیزبەكان بەدەستی بهێنن، هەروەهاوردەكاری دەسكەوتی مادیو مەعنەوی پەرلەمانتار كە ئەو دۆخە کێبڕكێ كەرەی هێناوەتە ئاراوە، جگەلەوەش دكتۆر سەردار باس لەوە دەكاتكە پێشكەوتنی دێمۆكراسی لە عێڕاقدا ئاستی پێشبینی شارەزایانی دیموكراسیان لەجیهاندا تێپەڕاندووە كە وتویانە لەوڵاتانی هاوشێوەیعێڕاق، فرە ئەتنی و ئاینزاو نەتەوەی جیاواز، پاش سێ هەڵبژاردن دەكەوێتە سەر رێی خۆی، بەڵام بۆ عێڕاق ئەوە پێنج هەڵبژاردن كراوەهێشتا گۆرانكاری رووینەداوە.
Your browser doesn’t support HTML5