خەتیبزادە: لەوانەیە وتووێژی ناوکی لە سەرەتاکانی مانگی 11دا دەستپێبکاتەوە

وتووێژی ناوکی لەگەڵ ئێران-ئەرشیف

کۆماری ئیسلامی ئێران وەها پێشبینی دەکات وتووێژی ناوکی لە نێوان تاران و زلهێزەکانی جیهاندا لە سەرەتاکانی مانگی یازدەی داهاتوودا دەستپێبکاتەوە.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەم لێدوانەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا باسی لە هیچ وردەکارییەکی زیاتر نەکردووە.

خەتیبزادە دەڵێت "حکومەتەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئێران کەمتر لە 55 ڕۆژە دەسەڵاتی گرتۆتە دەست و پێموەها نییە گەڕانەوە بۆ وتووێژەکان 90 ڕۆژ بخایەنێت."

لەوەتای مانگی 6ی ڕابردووەوە، وتووێژە ناوکییەکانی ڤیەننا ڕاگیراون.