گومانبارێکی ئێرانی لە قوبرس دەستگیر دەکرێت

وێنەیەک لە نیقۆسیاوە

ئیسرائیل، کۆماری ئیسلامی ئێران گوناهبار دەکات بە پیلانگێڕان بۆ هێرشی تێرۆرکاری بۆ سەر کاردارە ئیسرائیلییەکان لە قوبرس، بەڵام نکوڵیش دەکات لەوەی تێدی ساگی، ملیاردێری ئیسرائیلی قوبروسی، بووبێتە ئامانجی کردەیەکی کوشتن.

فیلینیوس، ئاژانسی هەواڵی قوبروس لە هەفتەی ڕابردوودا ڕاپۆرتی دابوو لەسەر دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی ئازەری لە نیقۆسیا پاش ئەوەی پۆلیس دەمانچەیەکی بێدەنگی پێگرتبوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسەکەی هەواڵ، ئەو کابرا دەستگیرکراوە گومانبار بووە بەوەی بکوژێک بێت و ئەو کارادارە ئیسرائیلیانە بە ئامانج بگرێت کە لە قوبرس کارادارییان هەیە.

وەک ئاماژەیەکیش بە ڕاپۆرتەکان، وتەبێژێکی نافتالی بێنێت، سەرەک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت "دەتوانم لە بری دامەزراوەی ئاسایشیی پشتڕاستی بکەمەوە، ئەوە کارێکی تێرۆریستانەیە و لەلایەن ئێرانەوە بەرنامەڕێژی بۆ کراوە دژ بە کاردارە ئیسرائیلییەکانی لە قوبروس دەژین."

ماتان سیدی، دەشڵێت ":تێدی ساگی، کارداری ئیسرائیلی ئامانجی ئەو هێرشە نەبووە."