ئەمڕۆ یەکشەممەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕیوە دەچێت، چاره‌نووسی کۆی پرۆسه‌که له‌ده‌ستی ده‌نگده‌ردایه، ته‌نانه‌ت بایکۆت کردن و سوتاندنی ده‌نگیش هه‌ر له‌ده‌ستی ئه‌واندایه. له‌م به‌رنامه‌یه‌ی تیرێژ که میوانداری په‌رله‌مانتاری پێشووی عێڕاق کاوه محه‌مه‌د ،هه‌روه‌ها چاودێری سیاسی و رۆژنامه‌وان یاسین ته‌ها کراوه. کاوه محه‌مه‌د پێی وایه بایکۆت کردن که بووه‌ته دروشمێکی باو له قازانجی لیسته گه‌وره‌کاندایه، له‌و باره‌یه‌وه ده‌شڵێت ''من له‌م میمبه‌ره‌وه داوا له‌خه‌ڵک ده‌که‌م بچن بۆ ده‌نگدان''.
لەگەڵ ئەوەشدا هەموو حزبەگەورەکانیش بێجیاوازی هەڵمەتی هەڵبژاردنیان بەڕێوەبردووەو بەرەدەوام هانی خەڵکیان داوە بۆ چوون بۆ دەنگدان.
په‌رت بوون و لایه‌نی جیاواز هه‌روه‌ها هاتنه پێشه‌وه‌ی کاندیدێکی زۆری سه‌ربه‌خۆ، لیستی جیاواز له‌نێو لایه‌نه سیاسییه‌کان، سیفه‌تێکی دیکه‌ی پێنجهه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێڕاقه، جگه له‌وه‌ش خودی هه‌ڵبژاردنه‌که که کراوه‌ته بازنه‌ییو هه‌ر شاره‌و چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی بۆ دیاری کراوه، ئه‌وه‌ش دەرفەتێکی ڕەخساندووە به خه‌ڵکی سه‌ربه‌خۆ که بتوانن خۆیان بپاڵێون، ئایا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌ک بێت، له‌ناو قوبه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌و به‌ش به‌شێنه‌یه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان بشکێنێت؟ هه‌ردوو میوانه‌که له‌و باوه‌ڕه‌دانین که گۆڕانکارییه‌کی ریشه‌یی بێته کایه‌وه، له‌و باره‌یه‌وه یاسین ده‌ڵێت '' هاوپه‌یمانی گه‌وره نه‌ماوه، چۆن له‌ناو کورد فره روئیایی هه‌یه له‌نێو ماڵی شیعه‌شدا ٤ هێزی نزیک له‌یه‌کتری هه‌ن، له‌ناو سونه‌کانیشدا دوو به‌ره‌ی گه‌وره، هیچ لایه‌نێکیش به ته‌نها ناتوانێت حکومه‌ت دروست بکات، سه‌ربه‌خۆکانیش له‌و باوه‌ڕه‌دام نابنه ژماره‌یه‌ک که بتوانن کاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بێت''.
کاوه محه‌مه‌د دوو خول په‌رله‌مانتار بووه و ئه‌مجاره خۆی هه‌ڵنه‌بژاردووه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته‌ی له‌سه‌ر ئه‌دای په‌رله‌مانتاران بڵاو کراوه‌ته‌وه، قسه‌و باسی زۆری هێناوه‌ته کایه‌وه که گوایه ده‌زگای مه‌دارک بۆچی له‌م سات‌و وه‌خته ئه‌و راپۆرته‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه، پێی وایه دوای کۆتایی هاتنی هه‌ر خولێک له‌رابردووشدا ئه‌و راپۆرته بڵاو کراوه‌ته‌وه، خولی په‌رله‌مانیش کۆتایی پێ هاتووه، بۆیه بڵاو کراوه‌ته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ''هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه که ئه‌و ده‌زگایه به‌هۆی کاریگه‌ری لایه‌نی تر ئه‌و کاره‌یان کردبێت، بۆ په‌رله‌مانتاری کوردیش زانینی زوبانی عه‌ره‌بی به‌ڕه‌وانی و ئاخاوتن پێ کردنی زۆر گرنگه''.
یاسین ته‌ها که شاره‌زاییه‌کی باشی لایه‌نه شیعییه‌کانه، پێی وایه ته‌نها زمانی عه‌ره‌بی زانینبۆ په‌رله‌مانتاری کورد به‌س نییه، دنیای سیاسه‌ت له‌نێو ماڵی شیعه‌شدا لێکتێگه‌یشتنی باشی ده‌وێت، یاسین ده‌ڵێت ''ورده‌کاری زۆر له‌ناو ماڵی شیعه‌دا رووی داوه، دۆزینه‌وه‌ی تان وپۆکانی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه‌و چۆنێتی به‌رخود کردن له‌گه‌ڵیدا شاره‌زاییه‌کی باشی ده‌وێت تا بتوانیت چۆن نیقاش بکه‌یت وئه‌وه‌ی ده‌وه‌ته‌وێت به‌باشی بیگه‌یه‌نیت، تا بتوانیت ده‌نگی زۆر له ده‌وری بۆچوونه‌که‌ت کۆبکه‌یته‌وه''.
یه‌که‌مجاره هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌عێڕاق به‌ڕێوه بچێت که ئه‌وه‌ش خواستی خۆپیشانده‌ران بوو، داخوازی تشرینییه‌کان بوو، به‌ڵامئاکامه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه کۆتایی به‌خۆپیشاندان دێنێت، ئایا ئاو ده‌کات به‌دڵی شه‌قامی عێڕاقی که خه‌ڵک به‌گشتی لالوته له سیاسییه‌کانی، له‌و باره‌یه‌وه کاوه محه‌مه‌د ده‌ڵێت ''ئامانج له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانێکی سیاسی بوو که خۆپیشاندانه‌کانی عێڕاق به‌گشتی ته‌وزیفی کردبوو که نادادی و گه‌نده‌ڵی و خراپی ئاستی خزمه‌تگوزاری و رێژه‌ی بێ‌کاری، وای له‌خه‌ڵک کردبوو، کۆتایی به خۆپیشاندانه‌کان نه‌هێنن، به‌ڵام ئه‌م حکومه‌ته‌ش که‌له‌م په‌رله‌مانه تازه‌یه‌وه دروست ده‌بێته‌وه، هاوشێوه‌ی رابردوو حکومه‌تێکی به‌ش به‌شێنه ده‌بێت، گۆڕانکارییه‌کانیش به‌و شێوه‌یه نابێت که گۆڕانکاری ریشه‌یی بن، که ره‌نگه له‌ئاینده‌دا خۆپیشاندان دروست ببێته‌وه''. له‌و باره‌یه‌وه یاسین ته‌هاش پێی وایه ''ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ده‌چێته‌وه سه‌ر هه‌مان رێچکه‌ی ئه‌وانی رابردوو، ناچاربوون به‌حکومه‌تی به‌ش به‌شێنه، وون بوونی به‌رپرسیارێتی له شکست له‌هه‌ر بوارێک‌دا، له‌نێو خۆپیشانده‌رانی تشریننیه‌کانیش، نه ئه‌وه بوو، هه‌موو بایکۆت هه‌ڵبژێرن و ده‌نگو سه‌دایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بێت، نه ئه‌وه‌تا به کاندیدێکی زۆر و به‌گوڕوو تینه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌که بکه‌ن، تاوه‌کو له په‌رله‌ماندا بوبوونایه به ژماره‌یه‌کی دیار‌و کوتله‌یه‌کی کاریگه‌ر، من پێم وایه خۆپیشاندان له‌عێراق سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه''.
دەقی بەرنامەی تیرێژ
Your browser doesn’t support HTML5