پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێڕاق، لایه‌نه دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه كه‌وتنه تانه لێدان و تاوانباركردنی كۆمسیۆن كه هه‌وڵی ساخته‌كاری و گۆڕینی ده‌نگه‌كانیان دراوه. به‌گشتی هه‌ڵبژاردنه‌كه وه‌ك له‌م به‌رنامه‌یه‌دا میوانه‌كانم ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه هه‌ڵبژاردنێكی شۆك ئامێز بووه، به‌تایبه‌تی هه‌ندێك حیزب به‌ته‌واوه‌تی لاواز ده‌رده‌كه‌وێت له ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی له رابردوو هه‌یبووه و ئێستاش. هه‌ردوو میوانه‌كه‌ی به‌رنامه‌ی تیرێژ دكتۆر سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر توێژه‌ر له‌ناوه‌ندی ئیمارات بۆ توژینه‌وه‌ی ستراتیجی له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو دیسكی عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها له به‌غداشه‌وه راگه‌یاندكاری دیار جه‌بار ئه‌لمه‌شهه‌دانی.
سه‌نگه‌ر له‌باره‌ی واكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه پێی وایه ئه‌مجاره شیعه‌كانیش ئه‌و هێزه ده‌ست رۆیشتووهی رابردوو نابن، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ''شیعه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنی رابردودا خاوه‌نی ١٦٧ كورسی بوون، ئێستا ره‌نگه بگاته ١٣٢ بۆ ١٣٥ كورسی، جگه له‌وه‌ش هاتنی سه‌ربه‌خۆكان جیاوازییه‌كی تری وهم هه‌ڵبژاردنه‌وه بوو، به‌ره‌ی فه‌تح كه نماینده‌ی ئه‌و میلیشایاینه ده‌كات كه نزیك به ئێرانن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ١٢٠ هه‌زار چه‌كداریان هه‌یه نه‌یان توانی ده‌نگی چه‌ك زاڵ بێت وكاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر هه‌بێت، فه‌تح به‌و گۆڕانكاریانه‌ش له ده‌نگه‌كانیان كراوه ٢٠ كورسییه‌كیان هێناوه كه له رابردوو خاوه‌ن ٤٧ كورسی بوون''.
پاش ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌دوای تانه‌و سكالای وهو پارت‌و لایه‌ن وكهسایهتیانهدا چوو، گۆڕانكارییه‌كی رێژه‌یی له كورسی كوتله‌كاندا كراوه و هه‌ندێكیان كورسی بۆ زیاد بووه هه‌ندێكی تریان كه‌م بووه‌ته‌وه، وهم دیمه‌نه و گۆڕانكارییانه له شه‌قامی عێراقیدا بووه‌ته مایه‌ی تێرامان و گومان له پرۆسه‌كه له‌و باره‌یه‌وه جه‌بار ئهلمهس\شه‌هدانی ده‌ڵێت '' به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه رۆژانه بڵاوده‌بنه‌وه، له‌زیادبوون و كه‌م بونه‌وه‌ی كورسی لایه‌نه‌كان، به‌راستی نیگه‌رانی و خه‌مێكی دروست كردووه، كۆمسیۆن سه‌ره‌تا رایگه‌یاند ئه‌وه ئه‌نجامه بهراییهكانه، پاشان رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و پاڵێوراوه ده‌نگی پاڵێوراوی تری بۆچووه،، هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش بۆ كوتله‌ی فه‌تحه كه كوتله‌ی چه‌كداره‌كانه، ئه‌وان له ١٤ كورسییه‌وه گه‌یشتووه‌ته ٢٠ كورسی، به‌ڵگه‌ش له‌به‌رده‌ستدا نییه بڵێین كه ساخته‌كاری بكرێت، به‌ڵام مه‌ترسی هه‌یه له ئاكامی گۆڕانی ئه‌نجامه‌كان''.
له‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌درییه‌كان زۆرترین كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌وه له‌ناو شیعه‌كانیش مالكی دووه‌م لیسته كه ٣٩ كورسی به‌ده‌سته‌وه‌یه، سه‌در چاویان له‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاینده‌یه. له‌به‌رامبه‌ردا مالكی و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به فه‌تح له‌مپه‌رن له‌به‌رده‌م ئه‌و خواسته‌ی سهدرێكان هه‌رچه‌نده له وتاری رابه‌ری سه‌درییه‌كان موقته‌دا سه‌در روونه كه ده‌یانه‌وێ ئه‌و پۆسته به‌ده‌ست بهێنن، له‌و باره‌یه‌وه سه‌نگه‌ر نه‌ك به‌ربه‌سته‌كانی شیعه‌كان به‌ڵكو وڵاتانی دی وه‌كو ێران وئه‌مریكاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین، ده‌شڵێت ''ئه‌و وڵاتانه پێیان باشه سه‌رۆك وه‌زیران كه‌سێكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و لیستانه بێت، كه‌سایه‌تییه‌ك بێت شیعه‌كان پێی رازی بن، تاوه‌كو به‌ریه‌ك كه‌وتنی شیعه‌و شیعه دوور بخه‌نه‌وه، شه‌ڕه‌كه‌ش له‌نێوان به‌ره‌ی عێراق چێتی سه‌درییه‌كان و به‌ره‌ی وه‌لائی شیعه‌كانه بۆ ئێران''.
كورد له‌م هه‌ڵبژاردنه زیاتر له ٦٠ كورسی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌یه‌كگرتوویی مامه‌ڵه بكه‌ن ره‌نگه سه‌نگی ئه‌و ٦٠ كورسییه رۆڵی باش بگێڕێت، دكتۆر سه‌نگه‌ر لای وایه ''كورد له‌چاو ساڵانی رابردوو لاوازتر ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر وه‌كو پێكهاته‌یه‌ك نه‌چنه نێو پرۆسه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كاندا''.
له‌سه‌ر دروست كردنی حكومه‌تی ئاینده‌و سیناریۆ جیاوازه‌كانی باس له دانوستانی كورد‌و سه‌درییه‌كان و حه‌لبوسی سونه‌كان ده‌كرێته‌وه.، له‌و باره‌یه‌وه میوانه‌كه‌ی ترمان كه له‌به‌غدایه‌و ئه‌وو كێبڕكێیه‌ی ناو شیعه به مه‌ترسیدار ناو ده‌بات، پێشی وانییه له‌و دۆخه مه‌ترسیدارو ئاڵۆزه‌ی نێوماڵی شیعه‌كان كورد‌و سونه وه‌وه بكه‌ن كه رێكه‌ون له‌گه‌ڵ لایه‌كی شیعه‌و فه‌رامۆش كردنی لاكانی دیكه، له‌و باره‌یه‌وه مه‌شهه‌دانی ده‌ڵێت ''له‌راستیدا خواستی زۆر‌و جیاواز له ناو لایه‌نه شیعییه‌كاندا هه‌یه، بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاینده، له‌م قۆناغه‌شدا دوو لایه‌نی چه‌كداری جیاواز كه ره‌نگه په‌نا بۆ چه‌ك به‌رن بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ململانێكانیان، نه‌بوونی باوكێكی كۆكه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌عێراقدا كه بتوانێت لایه‌نه ناكۆكه‌كان له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه گرفتێكی هه‌نوكه‌ییه، له‌دوای ٢٠٠٣ هه‌بوونی مام جه‌لال وه‌ك ده‌رچه‌یه‌ك بوو بۆ ئاشته‌وایی، هه‌وڵی ده‌دا چاره‌سه‌ری ناوه‌ند له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كاندا ببینێته‌وه و نزیك كردنه‌وه‌ی بۆچوونه جیاوازه‌كان، به نه‌مانی ئه‌و و نه‌وه‌یه‌كی سیاسی كه له‌سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆن بوندا یه‌كیان گرتبۆوه، له ناو شیعه‌دا به‌رێز عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم له ناو سونه‌دا به‌ڕێزان عه‌دنان دله‌یمی و تاریق هاشم هه‌بوون. له‌نێو ئه‌م نه‌وه نوێیه‌ی شیعه‌دا زه‌حمه‌ته بڵێیت دۆخه‌كان ده‌كه‌ونه سه‌ر راسته‌ڕێ وبڵێیت به‌ریه‌ك كه‌وتنی چه‌كداری روونادات، ئه‌گه‌ر ئه‌و ململانێیانه كۆنترۆڵ نه‌كرێن گرفته‌كه له‌وه‌دایه داده‌خزێته نێو نه‌سیجی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناو عهشایرهكانهوه، له‌و ململانێیانه‌شدا جگه له زیانێكی زۆر هیچ لایه‌نێك تیایدا سه‌ركه‌وتوو نابێت، به‌هیوام چاره‌سه‌رێكی سیاسی هه‌بێت، چاره‌سه‌ریش بێ بهرنهواندن بۆ یه‌كتری زه‌حمه‌ته، هه‌رچه‌ند هیچ لایه‌كی ئه‌و ململانێیه،هێشتا نه‌رمیان نه‌نواندووه ، ئه‌ڵبه‌ته من قسه له‌سه‌ر به‌ڕێزان موقته‌دا سه‌درو ملكی ده‌كه‌م، هه‌ولێر ئه‌وه‌ی به به‌غداد ووتووه، براده‌ره شیعه‌كان ئێوه له ناوخۆتاندا كوتله‌ی گه‌وره پێك بهێنن، ئه‌وسا قسه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێ ده‌كه‌ین ودابه‌ش كردنی پۆسته سیادییه‌كان. ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات گوایه رێكه‌وتنی نێوان سه‌درو كورد‌و سونه هه‌یه ئه‌وه ته‌نها شیكاری خۆیانه.له ئێستادا نه‌كورد و نهسونه ناتوانن ته‌ره‌فگیری هیچ لایه‌نێكی شیعه بكه‌ن، چاوه‌روانی نێو ماڵی شیعه‌ن، دوای ئه‌وه ده‌چنه نێو دانوستان ورێكهوتنهكانهوه ''.
له‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ربه‌خۆكانیش هاتونه‌ته پێش كه به‌هۆی جیاوازی بیروڕای تشرینییه‌كان كه سه‌رۆكاری خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌كرد، ئه‌وانیش بوون به دوو به‌شی سه‌ره‌كییه‌وه، ئه‌وانه‌ی داوای بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كردووه كه مه‌شهه‌دانی یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌و ئه‌وانه‌ش كه له‌و باوهڕییهدا بوون، تا نه‌چنه ناو بواری سیاسی و به‌شداری كردن له ده‌سه‌ڵاتدا زه‌حمه‌ته دروست كردنی گۆڕانكاری، با بزانین سه‌ربه‌خۆكان له په‌رله‌مانی داهاتوودا رۆڵیان چی ده‌بێت، له‌و باره‌یه‌وه مه‌شهه‌دانی ده‌ڵێت ''رۆڵ بینینی سه‌ربه‌خۆكان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوو زه‌حمه‌ته، من ١٥ ساڵه له‌ناو په‌رله‌ماندا فه‌رمانبه‌رم، ده‌زانم دۆخی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چۆنه، له‌و دۆخه دژوار‌و ئاڵۆزه‌ی په‌رله‌مان زه‌حمه‌ته سه‌ربه‌خۆ بتوانێت رۆڵ بگێڕێت،ره‌نگه ده‌سكه‌وتی مادی‌و سیاسی و خۆشگوزه‌رانی و پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی بدات به‌كه‌سه‌كه، به‌ڵام گۆڕان له دۆخی سیاسی نێو په‌رله‌مان دروست بكات من به‌زه‌حمه‌تی ده‌بینم. ئه‌و تشرینیانهی بایكۆتیان هه‌ڵبژارد وه‌ك باسم كردن هۆكاری خۆیان هه‌بوو، ئه‌وانه‌ش كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد له‌و باوهڕییهدا بوون كه گۆڕانكاری دروست نابێت ئه‌گه‌ر به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش گۆشه‌نیگایه‌كی جوان بوو گره‌و كردنه له‌سه‌ر ئایندهی سیاسی''.
Your browser doesn’t support HTML5