لەکاتێکدا ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختەی عێراق هەوڵێک بوو بۆ گۆڕانکاریی سیاسی، سەرباری ڕەخنە و جیاوازی بیروڕا سیاسییەکان لەسەر حوکمڕانی چەند ساڵەی دەسەڵاتە یەک لە دوایەکەکانی عێراق. بەڵام بە ڕای چاودێرانی سیاسی هێشتا کۆمەڵگەی عێراق بەسەر پێکهاتە سیاسی و ئاینزاکاندا دابەشبوون. هاوکات لایەنە سیاسی و سەربەخۆکان بە گڕوتینێکی جیاوازەوە بەشداریان لەم هەڵبژاردنەدا کرد.
پریسارە گرنگەکان ئەوەیە؛ ئایا کورد دەکەوێتە کوێی نەخشەی سیاسی عێراقەوە؟ ئایا لایەنە سیاسییەکانی کورد رازین بەو دەرئەنجامە یان نا؟ ئای یەکێتی نیشتیمانی وەک پارتێکی دێرین توانی خواست و متمانەی هەوادارانی رازیبکات بەو دەرئەنجامەی خۆی؟ ئایا دوورخستنەوەی لاهور لە یەکێتی و هەڵمەتی هەڵبژارنەکەی عێراق چ بەرژەوەندییەکی سیاسی بۆ یەکێتی نیشتمانی دروستکرد؟ ئایا کێشەکانی ناوخۆی ئەو حیزبە قەیرانەکان قوڵتر دەکاتەوە یان دەتوانن ئەو قۆناغە تێپەڕێنن؟ ئایندەی ململانێ سیاسی و حیزبییەکانی یەکێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پارێزگاری کەرکوک بە چ ئاکامێک دەگات؟
یه‌کێتی نیشتیمانی وه‌ک پارتێکی سیاسی به‌شداری هه‌ڵبژاردنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرای کردوو بوو بە خاوه‌نی ١٦ کورسی، ژماره‌ی کورسییەکانی هه‌وادارانی ئه‌و حیزبه‌ی تووشی بێ هیوایی و په‌شێوی کردووه، وه‌ک له‌م وتووێژه شادومانی مه‌لا حه‌سه‌ن کە ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتییە ئاماژه‌ی پێ ده‌کات و ده‌ڵێت ''ئه‌گه‌ر یه‌کێتی کێشه نێوخۆییه‌کانی حیزبه‌که‌ی چاره‌سه‌ر نه‌کات، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان توشی شکستێکی که‌مه‌ر شکێن ده‌بێته‌وه''.
شادمان پێیوایه جوڵه‌ی ئه‌وانه‌ی چاره‌نوسی یه‌کێتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و بڕیاربه‌ده‌ستن جوڵه‌یه‌کی باش نییه، به‌ئاراسته‌ی چاکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌کان ''پێشبینی ده‌که‌م کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی زیاتر بن و که‌متر نه‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی قه‌یرانی ناویه‌کێتی ده‌کات شانه‌یه‌کی ئه‌قڵانی باش، ئیداره‌ی کێشه‌کان ناکات''.
زۆرێک له‌وانه‌ی شاره‌زای یه‌کێتین لایان وابووه که روداوه‌کانی ٨ی ته‌مووز به لادانی لاهور تاڵه‌بانی، تا راده‌یه‌ک دوورخستنه‌وه‌ی کاریگه‌ری بۆ سه‌ر ده‌نگه‌کانی یه‌کێتی هه‌بوبێت، شادمانیش هاوڕای ئه‌و بۆچوونه‌یه و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت ''له‌دوای که‌تنه‌که‌ی ٨ی ته‌موزه‌وه ئه‌وه‌ی که چاره‌نوسی یه‌کێتی به‌ده‌سته‌وەیە و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به‌دوو شێوه دۆخه‌که‌ی به‌ڕێوه بردووه، قۆرخکردن و چاوسوورکردنه‌وه و به‌کارهێنانی هێز، له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ماددی هه‌روه‌ها ئه‌و بۆچونه‌ی که به‌پێی تێپه‌ڕبوونی کات ئه‌وانه‌ی له‌یه‌کێتی زویرن، دوای که‌تنه‌که‌ی ٨ی ته‌مووز ماندوو ده‌بن و خۆبه‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن''.
شادومان پێی وایه ئه‌گه‌ر لاهوری شێخ جه‌نگی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان چالاک بوایه وه‌ک ئه‌وه‌ی که نه‌خشه‌ی بۆ دانابوو، هاوپه‌یمانی کورسییه‌کانی ده‌گه‌یشته زیاتر له ٣٥ کورسی، له‌و باره‌یه‌وه روونکردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات و ده‌ڵێت ''دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌تنه کرا ٨ی ته‌مووز، هه‌وادارانی یه‌کێتی کاردانه‌وه‌ی توندیان هه‌بوو، به ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانیشه‌وه دیاره، راسته بایکۆت کاریگه‌ری هه‌بووه، به‌ڵام پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیش ئاماژه‌یه‌کی روون بوو، ببینه بۆ ئه‌و کادیرانه‌ی که لاهور په‌یامی بۆیان هه‌بوبێت، بڕۆ سه‌یری ده‌نگه‌کان بکه‌ن، که‌مترین ده‌نگی سوتاوی تیا هه‌بووه، به پێچه‌وانه‌وه له بازنه‌ی دیکه، به‌هێندەی ئه‌وه‌نده‌ی یه‌کێتی ده‌نگی هێناوه، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌نگی پوچه‌ڵ هه‌بووه، که ئه‌و ده‌نگانه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ئه‌وانه هه‌وادارانی لاهوری شێخ جه‌نگین، ئه‌وه هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کی پاشه‌کشێی یه‌کێتییه، باشییه‌که‌ی له‌وه‌دابوو، هه‌ڵبژاردنه‌که فره بازنه‌یی بوو، ده‌نا له ٧ کورسی زیاتری نه‌ده‌هێنا''.
له دوای ده‌رکه‌وتنی کۆتا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئیتر کاتی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووە و کوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی عێڕاق سه‌رۆک وه‌زیران داده‌نێت و ده‌ستده‌کرێت به کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه نزیکه‌کان و دابه‌شکردنی پۆسته‌کان، سه‌رۆک کۆمار به‌شی کورد بووه وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک و سونه‌کانیش سه‌رۆکی په‌رله‌مان.
له‌رابردوو له‌سه‌ر وه‌ختی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی عێڕاق سازانەکە له نێوان پارتی ویه‌کێتی دا بووه و دوو به‌ربژاریان هه‌بوو، ئایا ئه‌مجاره چۆن ده‌بێت؟ له‌و باره‌یه‌وه شادومان پێیوایه پارتی که براوه‌ی یه‌که‌مه له‌هه‌مبه‌ر پۆستی سه‌رۆک کۆمار بۆ یه‌کێتی چاوی له پۆستی پارێزگاری که‌رکوکه، پێشی وایه به‌رهه‌م ساڵح که به‌نیازی جارێکی تری سه‌رۆک کۆمارییه، شانسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ی که‌مه، ده‌شڵێت ''پێشبینی ناکه‌م که به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و شانسه‌ی هه‌بێت ببێته‌وه به سه‌رۆکی عێڕاق، چونکه ئه‌و لایەنەی که له‌ناو یه‌کێتیدا بڕیار به‌ده‌ستن بڕوا ناکه‌م به‌رهه‌م ساڵح بخه‌نه‌وه سه‌ر کورسی سه‌رۆک کۆماری عێراق، هه‌روه‌ها پارتیش به‌وه رازی نابێت''.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که پارتی که له‌م هه‌ڵبژاردنه به بارته‌قای کورسییه‌کانی یه‌کێتی کورسی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌ر لایه‌کیان ٣ کورسی و به‌هۆی ململانێی باڵه‌کانی یه‌کێتی له‌که‌رکوک وه‌ک شادومان ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات کورد‌و یه‌کێتی، کورسییه‌کیان له‌ده‌ست داوه، ئه‌و پێیوایه پارتی سووره له‌وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری که‌رکوک. له‌و باره‌یه‌وه شادومان ده‌ڵێت ''له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردوودا یه‌کێتی له‌نه‌وچه جێناکۆکه‌کان له پێش پارتییه‌وه بووه، له‌م هه‌ڵبژاردنه پارتی دوو هێنده‌ی یه‌کێتی کورسی هێناوه، پارتی خاوه‌نی ١٢ کورسییە ناوچه جێ ناکۆکه‌کانه، یه‌کێتی ته‌نها ٦ کورسی به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌گه‌ر پارتی پارێزگاری که‌رکوک له‌یه‌کێتی بسەنێته‌وه، ئه‌وا پارتی به‌ته‌واوه‌تی جوگرافیای یه‌کێتی گه‌مارۆ ده‌دات، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته بۆ پارتیش نه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه پارتی لێ ناگه‌ڕێت بۆ یه‌کێتی بێت''.
ئێستا له‌نێو گۆڕه‌پانی سیاسی عێڕاق سه‌رده‌می کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان و دروست کردنی کوتله‌ی گه‌وره‌ی شیعه‌کانه تاوه‌کو بکه‌ونه دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که و پێکهێنانی حکومه‌تی ئاینده‌ی عێڕاق، به‌رای زۆرێک له‌چاودێران پێده‌چێت دروستکردنی ئه‌و حکومه‌ته ماوه‌یه‌کی زۆر بخایه‌نێت، به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی ناکۆکی قووڵ له نێو ماڵی شیعه‌دا هه‌یه‌و لایه‌نه‌کانی دیکەش وه‌کو سونه و کورد دۆخی په‌رته‌وازه‌بونیان له‌وان چاکتر نییه، با بزانین یه‌کێتی چۆن له‌م هاوپه‌یمانیانه نزیکده‌بێته‌وه و چۆن به‌شدار ده‌بن، له‌و باره‌یه‌وه شادومان ده‌ڵێت ''من به‌راشکاوی ده‌یڵێم شتێک نه‌ماوه له یه‌کێتیدا به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی، ده‌بوو له دوای کۆنگره‌وه ٣ کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی و چه‌ندین کۆبوونەوەی نائاسایی بکرابایه، وه‌لێ یه‌ک دانه‌ش نه‌کراوه، وه‌ک سه‌رکردایه‌تییه‌ک نازانم یه‌کێتی چۆن هاوپه‌یمانی ده‌کات و چۆن بیر ده‌کاته‌وه، هیچ به‌رچاو رونییه‌کم نییه''.
Your browser doesn’t support HTML5