سەرۆک بایدن لەگەڵ ڕێبەرانی کەنەدا و مەکسیک کۆدەبێتەوە

FILE - The flags of Canada, Mexico and the U.S. are seen on a lectern before a joint news conference during NAFTA talks in Mexico City, Mexico, March 5, 2018.

ڕێبەرانی ئەمەریکا، کەنەدا و مەکسیک ڕۆژی پێنجشەممە پاش 5 ساڵ یەکەم کۆبوونەوەی سێقۆڵیان ئەنجام دەدەن، بە مەبەستی تاوتوێکردنی بابەتەکانی وەکو گۆڕانی کەش وهەوا، کۆچبەران، ئابووری و هەروەها پەتای کۆرۆنا.

سەرۆکی کەنەدا جەستن ترودۆ و سەرۆکی مەکسیک ئاندرێس مانوێل لۆپێس ئۆبرادۆر لە کۆشکی سپی چاویان بە سەرۆک بایدن دەکەوێت، سەرەتا هەردوو ڕێبەرەکە کۆبوونەوەی دوقۆڵی لەگەڵ بایدن ئەنجام دەدەن بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوە سێقۆڵییەکەیان.

ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەی سێقۆڵی ڕێبەرانی وڵاتانی ئەمەریکای باکورە لە وەتای ساڵی 2016 وە.

کریس میگێر جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ئەمە لوتکەی 10 مانگی کارکردنە بۆ نوێکردنەوەی پلاتفۆرمەکانی ئەمەریکای باکور کە زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتنە ئابوورییەکانی ناوخۆ و هەروەها بۆ ئەو هاوبەشییەی کە دەشێت ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی ناوچەکە و جیهان.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا