زیاتر لە 20 کۆچبەر لە دەمی پەڕینەوەیان لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە

زیاتر لە 20 کۆچبەر لە ڕۆژی چوارشەممە گیانیان لەدەستدا لە کاتێکدا لە فەرەنساوە بەرەوبەریتانیا دەپەڕانەوە بەلەمەکەیان لە بەندەری باکووری کالایس نوقم بوو. دەسەڵاتداران دەڵێن ئەمەکوشندەترین کارەساتە لەو ڕێگەیەی کە زۆر بەکاردێت.

وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە کەشتیە نۆبەدارەکانی فەرەنسا تەرمەکانیان دۆزیوەتەوە و خەڵک لە ناو ئاودا بێهۆش بوون پاش ئەوەی ماسیگرێک ئاگاداری کردبوونەوە. دواتر پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە "زیاتر لە 20" کەس گیانیان لەدەستداوە.

کاربەدەستانی خۆجێهی دەڵێن سێ هەلیکۆپتەر و سێ بەلەم ڕەوانەی ناوچەکە کراون .