رەگەز کەماڵ رۆژنامەنووس و چالاکی مافەکانی مرۆڤ پاش ئەوەی لە هەفتەی رابوردوودا لە رێگای سکاێپەوە لە سنوورەکانی بەری پۆڵەنداوە بۆ بەرنامەی کورد کونیکشن قسەمان لەگەڵ کرد، ئەمجارە لە هەڤپەیڤینێکدا لە لیثوانیاوە لەگەڵ بەشی کورد دەنگی ئەمرکا دەڵێت “ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر لە کامپە داخراوەکان و لە زیندانەکانی لیثوانیادان و هەر وەها فەرەتر لە هەزار کۆچبەری دیکە لە نەتەوەی جیاواز لە نێوان سنوورەکانی بیلاروس و لیثوانیادا گیریان خواردووە”.
وە لە بارەی کۆچبەرە کوردەکانەوە دەشڵێت “ئێستا زیاتر لە هەزار کۆچبەرمان هەیە لە ناو کامپە داخراوەکان و زیندانەکان لە ناو لیثوانیا، کە بەسەر پێنج کامپی جیاوازدا دابەش کراوون، کامپ هەیە تاێبەتە بە خانەوادەکان وە کامپیش هەیە تاێبەتە بەو کەسانەی زووگوردن، بەتیا و سەرەوەی ١٨ ساڵە، بەڵام هەموو کامپەکان داخراوون، وە هیچ کامپێکی تر لێرە نییە”.
کاک رەگەز هەر وەها دەڵێت “کۆچبەرەکان لە بارودۆخێکی خراپ دان، خواردنێکی باش یاخود پێداویستی سەرەتایی ژیان لە ناو کامپەکان دا زۆر خراپە و لە ئاستێکی زۆر نزم دایە، لەگەڵ ستاندارە جیهانیەکاندا ناگونجێت، بۆیە بەردەوام ئەو کۆچبەرە کوردانە پەیوەندیمان پییەوە دەکەن بۆ ئەوەی هاوکاریان بکەین، “.
وە لە بارەی هەڵس و کەوتی حکومەتی لیثوانیاوە دەڵێت” بەداخەوە بە هیچ شێوەیەک هاوکاری ناکات و رێگا نادات ئێمە هاوکاریەکان بگەینینە لایان، چالاکوانان ، رۆژنامەنووسان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە کە سەردانی ئەو کامپانە بکەن، بۆیە بەراستی تا ئێستاش نازانین چارەنووسی ئەو کۆچبەرە کوردانە بە کوێ دەگات کە ماوەی چەند مانگێکە لە کامپە داخراوەکاندان و بەشێکیان دەگوازرێنەوە بۆ زیندانی تاکە کەسی".
Your browser doesn’t support HTML5