دەزگاکانی هەواڵی ناوخۆیی میانمار بڵاویکردەوە، لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ، پێنج کەسی کوژران و بەلایەنی کەم 15 کەس دەستگیرکران، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی میانمار بە ئۆتۆمبێلێکەوە چوونە ناو خۆپیشاندانێکی دژ کودەتاوە لە شاری یانگۆن.
شایەتحاڵەکان لە شوێنی ڕووداوەکە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان وت کە دەیان کەسیش برینداربوون. وێنە و ڤیدیۆکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئۆتۆمبێلێک پیشان دەدەن کە خۆی بەناو خۆپیشاندەرانەوە دەکات و لاشەی لەسەر ڕێگاکە کەوتووە.
هەرچەندێکە سەرەڕای توندوتیژی بەیانی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی دیکە لە یانگۆ ئەنجامدرا.
خۆپیشاندانی دژە سەربازی بەردەوامە سەرەڕای کوژرانی زیاتر لە 1300 کەس لە کودەتاکەی 1ی مانگی دوووەوە ناڕەزاییە کان زۆرجار گرووپێکی بچووکن کە دژایەتی دەردەبڕن بۆ ڕووخاندنی حکومەتێکی هەڵبژێردراو بە سەرۆکایەتی ئانگ سان سو کیی وەرگری خەڵاتی نۆبێل و گەڕانەوەی حوکمی سەربازی.
حکومەتی ئۆپۆزسیۆن گوتی کە دڵتەزێن بۆ بینینی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بەو شێوەیە دەکوژرێن و و تەقەیان لێکراوە.
وەزارەتی بەرگری حکومەتی یەکێتی نەتەوەیی لە لێدوانێکیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دوای هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: "ئێمە بە توندی وەڵامی لەشکری تیروریست دەدەینەوە کە بە شێوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازی بێ چەکیان کوشت".