پێشکەشکردنی خەڵاتی نۆبلی2021 لە ڕێوڕەسمێکدا لە باڵیۆزی سوید لە لەندەن دەستیپێکرد

پێشکەشکردنی خەڵاتی نۆبڵی2021، ڕۆژی دووشەممە 6ی ئەم مانگە لە ئاهەنگە بچوکە ناوخۆییەکاندا کە لەگەڵ دۆخی پەتای کۆرۆنا دەگونجێت، دەستی پێکرد.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئەسۆشیتێد پرێس، ئەمە دووهەمین ساڵە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە ئاهەنگی فەرمی پێشکەشکردنی خەڵاتی نۆبڵ لە ستۆکهۆڵمی سوید بە بەشداری براوەکانی خەڵاتی کیمیا و فیزیا و پزیشکی و ئەدەب و ئابووری بەڕێوەناچێت. خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەجیا لە ئۆسلۆی نەرویج پێشکەش دەکرێت.

عەبدولڕەزاق قورنەح، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات یەکەم کەسێک بوو کە خەڵاتەکەی خۆی لە ئاهەنگێکی بچووکدا لە دەستی باڵیۆزی سوید لە لەندەن لە نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممەدا وەرگرت. ئەم نوسەرەی خەڵکی تانزانیا کە لە بەریتانیا نیشتەجێیە،لە مانگی 10دا، خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بە هۆی نووسینی ئەو ڕۆمانانەوە پێبەخشرا کە کاریگەری کۆچکردن لەسەر تاکەکان و کۆمەڵگەکان پیشاندەدات.

قۆڕنەح کە لە دوورگەی زەنگبار گەورە بووە، لە ساڵی 1960 دا وەک پەنابەرێکی تەمەن 18 ساڵ گەیشتوەتە بەریتانیا. ئەو کەڵکی لە ئەزموونەکانی پەنابەری خۆی وەرگرتوە لە نووسینەکانیدا و لەبارەی کۆچ و پەنابەرییەوە دەڵێت "کۆچکردن تەنیا چیرۆکی من نییە، بەڵکو دیاردەیەکی سەردەمی ئێمەیە."

هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ جۆرجیۆ پاریسی، براوەی خەڵاتی نۆبێلی فیزیک لە ئیتالیا، لە مەراسیمێکدا لە ڕۆما خەڵاتەکەی وەرگرت.

سیکورو مانابە، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا ودەیڤید مەک میڵین، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا و جاشوا ئینگریست براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئابووری ئەمڕۆ مەدالیا و خەڵاتەکەیان لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا وەردەگرن.

خەڵاتی نۆبڵ بریتییە لەبڕوانامەیەک و مەدالیایەکی زێڕ و بڕی 10 ملیۆن کرۆن کە دەکاتە 1.15 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکایی.