وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەشتەکانی بۆ باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەستپێدەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئانتۆنی بلینکن ڕۆژی دووشەممە دەستی بە گەشتەکەی کرد بۆ هەرێمی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، گەشتەکەشی بە جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا دەستی پێکرد.

بلینکن لە گەشتەکەیدا سیاسەتی واشنتن بۆ هەرێمی زەریایی هیندی و ئارام دیاریدەکات، کە گۆڕەپانێکی سەرەکی ململانێی نێوان ئەمەریکا و چینە.

ئانتۆنی بلینکن دوای کۆبوونەوەی گروپی 7 لە بەریتانیا کە تەوەرەی سەرەکی تاوتوێکردنی گرژییەکانە لەگەڵ روسیا، بەریتانیای جێهێشت و گەیشتە جاکاراتای پایتەختی ئەندەنوسیا.

بلینکن لە وتوێژەکانیدا سەنگ دەخاتە سەر وەک بەڕێوەبەرایەتیەکەی دەڵێت گرنگی و بایەخی هەرێمی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکادا.

لە میانەی وتوێژی لەگەڵ سەرۆکی ئەندەنوسیا جۆکۆ ویدۆدۆ، بلینکن پشتیوانی ئەمەریکای بۆ ڕابەرایەتی ئەندەنوسیا دووپاتکردەوە لە هەرێمی هیندی و ئارامدا هەروەها وەک سێهەمین گەورەترین وڵاتی دیموکراسی لە جیهاندا.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە لێکدوانێکدا ڕایگەیاند" بلینکن و ویدۆدۆ گفتووگۆ لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئیندنوسیا دەکەن، هەروەها باسیش لە چارەسەرکردنی کێشەکانی دیموکراتی، مافەکانی مرۆڤ، قەیرانی کەش و هەوا و کۆڤید-19 دەکرێت".