ژنانی ئەفغانی لە ڕێپێوانێک کە تاڵێبان ڕێگەی پێدا بوو داوای مافەکانیان و هاوکاری بۆ ئەفغانستان دەکەن

دەیان ژن لە پایتەختی ئەفغانستان ڕۆژی پێنجشەممە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داوای مافەکانی خوێندن، کار و نوێنەرایەتی سیاسیان لە حکومەتی تاڵیبان دەکرد.

هەرچەندە خۆپیشاندانی گشتی بەشێوەیەکی کاریگەرانە لەلایەن سەرکردە توندڕەوە نوێیەکانی ئەفغانستانەوە قەدەغەکراوە، بەڵام دەسەڵاتداران ڕێگەیان بە ڕێپێوانەکە داوە.

خۆپیشاندەران دروشمی "خۆراک، خزمەتگوزاری و ئازادی"یان دەوتەوە، هەندێکێشیان داوایان دەکرد ژنان لە پۆستە سیاسیەکاندا بەشداربن.

چەند خۆپیشاندەرێک ئەو دروشمانەیان بەرزکردبۆوە کە سکاڵاکانی تاڵیبانیانی تێدا دووپات کرابۆوە، لە کاتێکدا سکاڵا دەکەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ملیاران دۆلاری هاوکاری و سەرمایەی سڕکردووە.

تاڵیبان بەڵێنی داوە بە بەراورد لەگەڵ دەسەڵاتەکەی لە ساڵی ناوەدەکاندا ڕێگەو شوێنی نەرمتر بگرێتە بەر، بەڵام هێشتا ژنان بە زۆری بێبەش کراون لە کارکردن و خوێندن.

هەرچەندە ڕێگەیان پێدرا خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، بەڵام بەشداربووان وتیان هێشتا ترسیان لە فەرمانڕەوا نوێیەکانی وڵاتەکە هەیە.

لە چوارڕیانێکدا چەکدارانی تاڵیبان چەکەکانیان ئامادەکرد و بەرزیان کردەوە، بەڵام ڕێگە بە ڕێپێوانەکە درا بەردەوام بێت

شەهیرا کۆهستان، تەمەن 28 ساڵ دەڵێت،" ترس هەمیشە بوونی هەیە، بەڵام ناتوانین لە ترسدا بژین، دەبێت شەڕ لە دژی ترسەکەمان بکەین.