کۆمپانیای فایزەر دەڵێت پەتای کۆڤید-19 تا ساڵی 2024 بەردەوام دەبێت

کۆمپانیای فایزەر پێشبینی دەکات پەتای کۆڤید-19 تا ساڵی 2024 بەردەوام بێت، لەمبارەیەوە ووتی ڤاکسینی کەمکراوەی بۆ مندڵانی تەمەنی نیوان 2 بۆ ٤ ساڵ کاردانەوەی بەرگریان بۆ ئەو مەبەستە لاوازە، ئەمەش هۆکاریکە ڕێگەپێدانی دوادەکەوێت.

گەورە بەرپرسی زانستی کۆمپانیاکە مایکڵ دۆڵستاین ووتی کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات لە هەندێک ناوچە ئاستی کۆڤید-19 تێیدا لە یەک دوو ساڵی داهاتوودا بەردەوامبێت. هەندێک وڵاتانی‌کە دۆخی تووشبوونەکانیان کەمتر دەبێت و دەتوانرێت لە مەودایەکی کەمدا کۆنترۆڵ بکرێت.

هەروەها کۆمپانیاکە پێشبنی دەکات بە هاتنی ساڵی 2024 نەخۆشیەکە لە هەموو جیهاندا کەمبیتەوە.

دۆڵستاین ووتیشی کەی وچۆن ئەمە ڕوودەدات بەتەواوەتی دەکەوێتە سەر پەرەسەندنی نەخۆشیەکە، تاچەند بڵاوبوونەوەی چارەسەر و کووتانی کۆمەڵگاکان کاریگەری دەبێت، دابەشکردنی یەکسان بەسەر ئەو جێگایانەی کووتان تێیدا کەمە، دەرکەوتنی گۆڕانکاریە نوێکان لەوانەیە کاریگەری لەسەر بەردەوامی و بڵاوبوونەوەی پەتاکە هەبێت."

کۆمپانیای فایزەر ڤاکسینی کۆڤید-19ی لەگەڵ کۆمپانیای باێۆتێکی ئەڵمانی پەرەپێداوە، لەئێستادا پێشبینی دەکات لەساڵی داهاتوودا داهاتی 31 ملیار دۆلار بێت. پلانی هەیە ساڵانە 4 ملیار ژەمە کووتان لە ساڵی داهاتوەوە بەرهەم بێنیت.

هەروەها کۆمپانیاکە دەڵێت حەبیکی هەیە لە ژێر تاقیکردنەوەی نەخۆشخانەدایە دژ بە ڤایرۆسەکە بەناوی (پاکسلۆڤید)، بۆتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی 90٪ی چوون بۆ نەخۆشخانەکان و گیان لەدەستدانی ئەو کەسانەی مەترسی گەورەیان لەسەرە.

ئامارەکانی کۆمپانیای IBES دەردەخات 3 شیکەرەوە دەیخەمڵێنن لەساڵی داهاتوودا فرۆشتنی داهاتووی کۆمپانیاکە لەنێوان 15 بۆ 25 ملیار دۆلار بێت.

پێشبینیەکانی فایزەر دوای دەرکەوتنی ئۆمیکرۆن هات لە مانگی ڕابردوودا، کە بەراورد بە ڤایرۆسی سەرەتا 50 بازدانی تێدایە، ئەمەش بۆتە هۆی کەمبوونەوی کاریگەری دوو ژەمی ڤاکسین بەرامبەر بە بڵاوبوونەوەی و مەترسی هێنایە ئاراوە لە بڵاوبوونەوەی خێرای لە هەموو جیهاندا.

بەر لە دەرکەوتنی ئۆمیکرۆن گەورە ڕاۆێژکاری کۆشکی سپی پزیشکی نەخۆشیەکان لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەنتۆنی فاوچی پێشبینی کرد پەتاکە لەساڵی 2022دا لە وڵاتەیەکگرتوەکان کۆتایی بێت.

لە 10ی مانگی یەکەوە سزاکان لە جێگای کار سەبارەت بە ڤاکسین لە وڵاتەیەکگرتوەکان دەستپێدەکات

وەزارەتی تەندروستی وسەلامەتیی پیشەسازی ڕوۆژی شەممە وتی بەندەکانی پەیوەندی بە ڕێگادان بە وەرگرتنی ڤاکسین دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە بەر لە 10ی مانگی یەک بڵاوناکاتەوە، تا ئەوکاتەی لای کۆمپانیاکان کات دەبێت بۆ داواکاریەکان و جێبەچێکردنی.

ئاژانسە فیدراڵیکە بەجیا ووتی هیچ ڕێنمایی‌یەک بۆ کۆمپانیاکان نابێت پەیوەندیدار بە داواکانی تاقیکردنەوەی تایبەت بەر لە 9ی مانگی 2.

ئەم ڕاگەیاندنە لەکاتێکدایە دوای ئەوەی دادگای پیاداچوونەوەی ئەمریکا بۆ ناوچەی 6 لە ولایەتی سینسناتی ڕۆژی هەینی بریاریدا ڕێگا بە خاوەن کارداریە گەورەکان بدات دەستبەکاربن، کە لەوانیە بڕیاریکی دادگای پێشو پۆچەلکاتەوە لە 27 ولایەتی کۆماریەکان بەڕێوەی دەبن و گرووپی کۆنەپارێزان و کۆمەڵەی کار و هەندێک کۆمپانیای تاک دژ بە بڕیارەکە بوون.

بەڕێوبەرایەتی سەلامەتی و تەندروستی پیشەسازی OSHA لە بڵاوکراوەیەکدا ووتی ئەو بڕیاری پێشوەخت دەرناکات بەر لە کاتەکانی دەستنیشانکراون لەکاتیکدا خاوەن کارەکان هەوڵی رژد دەدەن بۆ جێبەجێکردنی رێنمایەکان.

بەڕێوبەرایەتی بایدن داوای کوتان دەسەپێنێت بە سەر کۆمپانیاکاندا و جێبەچێ دەکرێت لەسەر ئەوانەی 100 کارمەند یازیاتر کاری تێدا دەکەن و 84 ملێۆن ئەمریکایی لەسەرانسەری وڵاتدا دەگرێتەوە. کارمەندانی ڤاکسینیان بە تەواوەتی وەرنەگرتوە دەبێت دەمامک لە دەم و لووت کەن و هەفتانە پشکنینی کۆڤید-19 بکەن، هەندێک دەتوانن پابەندی نەبن ئەگەر لە دەرەوە کار بکەن یان لەماڵی خۆیان.

بەرپرسانی بەرێوبەرایەتیەکە مەزەندەی دەکەن لە 6 مانگی داهاتوودا گیانی 6500 کەس دەپارێزێت و ڕێگر دەبێت لە چوونی 250 هەزار کەس بۆ نەخۆشخانە.

سەتەلایتی ناسا یەکەم دەبێت دەچێتە بەرگی ئەتمۆسفیری خۆرەوە ناسراو بە ئەلڤن

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ جێۆفیزیاکانی ئەمریکا لە نیو ئۆرلیانز زاناکانی ئاژانسی واڵایی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا (ناسا) ڕایانگەیاند ستەلایتی پارکەر لە 18ی مانگی 4دا چۆتە بەرگی ئەتمۆسفیری خۆرەوە، بەڵام لەو کاتەوەی پێچووە ئامارەکان بەدەست بگات و پشکنینی بۆ بکرێت و لێی دڵنیابن ئەرکەکەی بەتەواوەتی ئەنجامداوە.

ناسا ووتیشی هەرچەندە خۆر خاکی پتەوی نیە، بەڵام لە پێکهاتیەکی خۆر پێکدێت بەهۆی هێزو ڕاکیشانی مەگناتیکەیەوە پێکەوە دەمێننەوە. لەو خاڵەی ئەو ڕاکێشانە لاواز دەبێت و هەڵدانی ئاگرینی نامێنێت، دەبێتە شەپۆلی هیدرۆداینامیکی مەگناتیکی پێی دەوترێت بەرگی نائارامی ئاڵڤن .

ئاژانسی ناسا ووتی سەتەلایتی پارکەر سنوورەکەی لە بەرزی 13 ملێۆن کیلۆمەتر لە سەر خۆرەوە تێپەڕاندوە. تا ئەو کاتەی توانیویانە دوای پشکنین لە داتای سەتەلایتەکە دڵنیابن، زناکان نەیانزانیوە بەتەواوەتی لە نزیک خۆر لە چ جێگایەکدایە.

زاناکان دەڵین لەکاتی فڕینیدا بۆ چەن کاتژمێرێک، سەتەلایتەکە بۆ چەن کەڕەتیک چۆتە چینی ئەلڤن و هاتۆتە دەرەوە. داتاکانی لەو هاتووچۆیەدا کۆکراوەتەوە سەلماندویەتی وەک ئەوەی هەندێک بۆچونیان هەبوو چینی ئەلڤن وەک تۆپێکی نەرم نیە، بەڵام لە شەپۆلی وەک دۆڵ و بەرزی ونزمی پێکدێت.

ئەم زنیاریانە لە نامایەکی گۆڤاری زانستی Physical Review Letters دا بڵاو کراوەتەوە، سەتەلایتی پارکەر لە ساڵی 2018 بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە بەرگی خۆر بەرەوە خۆر نێردار، توانیویەتی لەنزیک خۆر زۆرترین زانیاری کۆکاتە هیچ سەتەلایتێک پێشتر نەیکردوە. زاناکان بە ئۆتۆمۆبێلی ناسا دەیشوبهێنن کە لەسەر مانگ نیشتەوە.

ناسا دەڵێت لە گەڵ بەردەوامبوونی ئەرکی، یارمەتی زاناکان دەدات زانیاری گرنگ بەدەست بێت لەسەر نزیکترین ئەستێرە لەزەویەوە و کاریگەری لەسەری.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 20-12-2021