به‌رپرسی ناوه‌ندی عێراقی بۆ لێكۆڵینه‌وه و شیكاریه سیاسی و ئابووریه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا دێت قه‌رزه كه‌ڵه‌كه بووه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كات، گه‌ر به‌غداش به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه، گرفته دارایی و ئابووریه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نابێت.
له‌م گفتووگۆیه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، محه‌مه‌د حسێن به‌رپرسی ناوه‌ندی عێراقی بۆ لێكۆڵینه‌وه و شیكاریه سیاسی و ئابووریه‌كان، ده‌ڵێت"ئه‌و 200 ملیار دیناره‌ی به‌غدا مانگانه بۆ هه‌رێم ده‌ینیرێت سولفه‌یه، نه‌ك به‌شه بودجه، بڕیاربوو ئه‌م سلفه‌یه تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام بێت، تا هه‌رێم و به‌غدا له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه‌دا بگه‌نه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ته‌سفیه‌كردنی داهاته گومرگی و ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم، به‌ڵام تا ئێستا ڕێككه‌وتن نه‌كراوه."
به پێی وته‌ی محه‌مه‌د حسێن، ناتوانرێت وه‌ڵامی پرسیاری به‌رده‌وام بوون یاخود به‌رده‌وام نه‌بوونی ناردنی 200 ملیاره‌كه بدرێته‌وه، چونكه ناردنی ئه‌و پاره به‌بڕیاری سیاسی بووه، ناردن و نهناردنیشی ده‌وه‌ستێته‌وه سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و نێوان باشیان.
به‌رپرسی ناوه‌ندی عێراقی پێیوایه، به‌و 200 ملیاره‌شه‌وه كه به‌غدا بۆی ناردووه، هه‌رێم نه‌یتوانیووه 30 ڕۆژ جارێك هه‌م موچه بدات و هه‌م شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با بدات، وتی"موچه‌ی ده‌دا، به‌ڵام بڕێكی زۆر قه‌رزی كاره‌بای له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌بوو، ئێستا هه‌رێم زیاتر له 5 ملیار دۆلار قه‌رزاری كاره‌بایه، ئه‌مه بڕێكی زۆره، بۆیه به 200 ملیاره‌كه‌شه‌وه ناتوانێت موچه و شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكان بدات."
وه‌ك محه‌مه‌د حسێن ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، هه‌رێم له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بواری كاره‌با گرێبه‌ستی هه‌یه، تا كاره‌با به‌رهه‌م بهێنن بۆ سێ پارێزگاكه، كۆمپانیاكانی له‌مساڵ و ساڵانی ڕابردووش كاره‌بایان به‌رهه‌م هێناوه، به‌ڵام حكومه‌ت شایسته داراییه‌كانی پێنه‌داون، بۆیه قه‌رزه‌كان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ڵه‌كه بوون.
محه‌مه‌د حسێن به‌رپرسی ناوه‌ندی عێراقی بۆ لێكۆڵینه‌وه و شیكاریه سیاسی و ئابووریه‌كان باسی له وهشكرد كۆتا مانگ كه داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی كراوه، بڕه‌كه‌ی 350 ملیۆن دۆلار بووه، ده‌كاته نزیكه‌ی 511 ملیار دینار، ئه‌مه بڕێكی باشه، چونكه نرخی نه‌وت به‌رزه، به‌ڵام ئه‌مه نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه كه هه‌رێم مانگانه پێویستیه‌تی، وتی"هه‌رێم 900 ملیار دیناری بۆ موچه پێویسته، گه‌ر قه‌رز كه‌ڵه‌كه نه‌كات و له‌كاتی خۆیدا شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكانی شاره‌وانی و كاره‌با و ئاوه‌دانكردنه‌وه بدات، ئه‌وا 300 ملیار دیناری تری ده‌وێت، یانی به‌گشتی هه‌رێم مانگانه تریلیۆنێك و دووسه‌د ملیار دیناری ده‌وێت، تا قه‌رز له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه نه‌كات، به 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غداشه‌وه، ئه‌م بڕه‌ی ده‌ست ناكه‌وێت."
به بڕوای محه‌مه‌د حسێن، هه‌رێمی كوردستان جگه له ئه‌نجامدانی ڕیفۆرمی خێرا و كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵه خه‌رجیه‌كان، هیچ ڕێگه چاره‌یه‌كی تری له‌به‌رده‌مدا نیه، وتی"گه‌ر هه‌رێم چاكسازی نه‌كات، دۆخه داراییه‌كه‌ی به‌جۆرێكه قابیلی به‌رده‌وام بوون نیه، هه‌رێم له‌مه زیاتر ناتوانێت قه‌رز كه‌ڵه‌كه بكات و كه‌سیش قه‌رزی ناداتێ، به‌تایبه‌ت كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ئاماده نین له‌مه زیاتر قه‌رزیان بكه‌وێته لای حكومه‌ت، بۆیه به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایان كه‌مكردووه‌ته‌وه."
Your browser doesn’t support HTML5