گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت چالاکییە خراپەکانی ئێران درێژە بە شەڕی یەمەن دەدات

U.S. Navy Seizes 1,400 Assault Rifles During Illicit Weapons Interdiction

دوای دەستبەسەرداگرتنی بەلەمێکی ماسیگر لە لایەن هێزەکانی دەریایی ئەمەریکا لە کەنداوی عەرەبی کە چەک و تەقەمەنی دەگواستەوە ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت دەستبەسەرداگرتنی چەکی قاچاخی ئێران کە بڕیاربوو بگەیەنرێتە حووسییەکانی یەمەن، ئەم جۆرە چالاکییە خراپانەی ئێران درێژە بو شەڕی یەمەن دەدات.

نید پرایس، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئێوارەی پێنجشەممە، 23ی مانگ بڵاو بوویەوە، گوتی "قاچاخچێتی چەک لە ئێرانەوە بۆ حووسییەکان نمونەیەکی بەرچاوە لە پێشێلکارییە ئامانجدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها نمونەیەکی تریشە لە چالاکییە خراپەکانی ئێران کە دەبێتە هۆی درێژەدان بە شەڕی یەمەن".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها گوتیشی "پشتیوانی ئێران بۆ گروپە چەکدارەکان لە سەرتاسەری ناوچەکەدا، مەترسی لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی، ناوچەیی، هێزەکانمان و ستافەکانی دیپلۆماسی، هاوڵاتیانی ناوچەکە، هەروەها هاوپەیمانەکانمان لە شوێنەکانی تر دروست دەکات".

هێزی دەریایی ئەمەریکا ڕایگەیاند لەناو کەشتیەکی ماسیگر لە بەشی باکوری دەریای عەرەبی، دەستی بەسەر نزیکەی 1400 چەکی جۆری AK-47 و 226 هەزار پارچە چەک و تەقەمەنیدا گرتووە.

هێزی دەریایی ئەمەریکا لە لێدوانێکیدا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە پێدەچێت کەشتیەکە لە ئێرانەوە هاتبێت بۆ گواستنەوەی چەک بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ حووسییەکان لە یەمەن.