مانگێکی دەستکردی ئەمەریکایی جوڵە لەشکرییەکانی ڕوسیا لەسەر سنوری ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

چەند وێنەیەکی نوێ کە لەلایەن مانگێکی دەستکردی تایبەتی ئەمەریکاییەوە گیراون؛ ئەوە نیشان دەدەن کە لەم چەند هەفتەی دواییدا ڕوسیا بەردەوام بووە لە بەهێزکردنی پێگە سەربازییەکانی لە کریمیا لە نزیک ئۆکرانیاوە. هاوکاتی ئەوەی روسیا فشار دەخاتە سەر ئەمەریکا بۆ سازکردنی گفتوگۆکان لەسەر زامنکردنی ئەو دڵنیاییە ئاسایشیانەی کە دەیەوێت بەدەستی بێنێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز نەیتوانی بە شێوەیەکی سەربەخۆ بەدواداچوون بکات لەسەر نوێترین وێنەکان کە لە کۆمپانیای تەکنۆلۆژی ماکساری ئەمەریکایەوە بڵاوکراونەتەوە.

کرێملین ڕۆژی هەینی دووپاتیکردەوە کە روسیا مافی خۆیەتی سەربازەکانی لە نێو خاکی خۆیدا بگوازێتەوە کە چۆن بە گونجاوی بزانێت هاوکاتی ئەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە نزیک سنوورەکانیەوە مەشقی سەربازی وروژێنەر ئەنجام دەدەن.

سەرکردەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا و ئۆکرانیا ڕوسیایان تۆمەتبار کرد بە دووبارە کۆکردنەوەی سەربازەکانی لە نزیک سنوری ئۆکرانیا لە مانگی 10 وە پاش ئەو کۆبوونەوە کورت خایەنەی کە لە مانگی چوار دا سازکرا، ئەوکاتەی کە مانگی دەستکردی ماسکار وێنەکانی بڵاوکردەوە. جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و سەرکردەکانی دیکە دەڵێن پێدەچێت مۆسکۆ مانگی داهاتوو خۆی ئامادە بکات بۆ هێرشێک بۆ سەر ئۆکرانیا، لە کاتێکدا چەندین جارە مۆسکۆ بە بەردەوامی روودانی شتێکی لەو جۆرە رەتدەکاتەوە.

ئەو وێنانەی کە درەنگانی ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوکراونەتەوە بنکەیەک لە کریمیا نیشان دەدەن کە ڕوسیا لە ساڵی 2014 دا لکاندویەتی بە ئۆکرانیاوە، تا 13ی ئەم مانگە واتە مانگی 12سەدان ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش و تانکی لەوێ کۆکردۆتەوە.

ماکسەر، وتیشی: یەکەیەکی نوێی لەسەر ئاساتی لیوا کە پێکهاتووە لە چەند سەد ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش کە بریتین لە ئۆتۆمبێلی جەنگی پیادەی بی ئێم پی و تانک و تۆپخانەی تۆپە دوورهاوێژەکان و کەرەستە لەشکرییەکانی بەرگری ئاسمانی گەیشتوونەتە سەربازگە ڕوسیەکە.