ڕوسیا مەرجی زیاتر بۆ گفتووگۆکانی ئاشتی دادەنێت

ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی بەرگری روسیا سەبارەت بەو 10هەزار سەربازە روسییەی بە درێژایی سنوری لەگەل ئۆکرانیا جێگرکربوون رۆژی شەممە گوتی ئەو هێزانە دەگەڕێنەوە بنکە هەمیشەییەکانی خۆیان، بەڵام ئەو ڕاگەیاندنەی روسیا مەترسیەکانی کاربەدەستانی وڵاتانی رۆژئاوا ناڕەوێنێتەوە و وەهای بۆ دەچن مەترسییەکانی کردە لەشکرییەکانی روسیا دژ بە ئۆکرانیا لە هەڵکشاندایە.

جێی ئاماژەیە ڤلادمێر پوتنی سەرۆکی روسیا هەفتەی ڕابردوو ئاماژەی بە خواستی وڵاتەکەی کرد بۆ وتوێژکردن لەگەڵ ئەمەریکا و هاوپەیمانی ناتۆ ئەمەش لە سەرووبەندی زیادبوونی گرژیەکان لە ئاکامی جێگیرکردنی پتر لە 100 هەزار سەربازی روسی لە نزیک سنوری خۆی لەگەڵ ئۆکرانیادا.

وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگەی لاڤرۆڤ لە لێدوانێکیدا لە پەخشی تەلەفزیۆنیدا گوتی مۆسکۆ هێشتا هەر چاوەڕوانی وەڵامی هاوپەیمانی ناتۆیە لەمەڕ مەرجەکان بۆ ئەوەی دەست بە وتوێژ بکات سەبارەت بە پێدانی دڵنیایی ئاسایشی بە مۆسکۆ کە لەو بارەیەوە وڵاتانی رۆژئاوا هەوڵی بۆ دەدەن.

بەپێی زانیارییەکانی ئۆکرانیا، لە ئێستادا ژمارەی سەربازانی ڕوسی لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا لە 93,000 سەربازەوە لە مانگی 10 دا زیادیکردووە بۆ 104,000 سەرباز.