کاری وەرگێڕان بۆ فلیم و بەرهەمەکانی نوسەرو سینەماکار یەڵماز گۆنای بۆسەر زمانی کوردی دەکرێت

هەوڵەکان بۆ وەرگێڕانی کتێب و فلیمە سینەماییەکانی نوسەر و دەرهێنەر و ئەکتەری دیاری کورد یەڵماز گۆنای بۆسەر زمانی کوردی – شێوەزاری سۆرانی دەستیان پێکردووە و خێزانی یەڵماز گۆنایی دەڵێت ئەوپڕۆژەیەمان داوەتە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا کاریان لەسەر بکات، لە میانی بەسەرکردنەوەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەش دەڵێت ئەو ووێنانەی لە هەڵەبجە بینیومن لەگەڵ ئەوەی بە کتێب بڵاومکردنەتەوە لەیادیشان ناکەین .

فاتۆش گونای خێزانی یەڵماز گۆنای لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەڵەبجە ڕایگەیاند "پێشنیازمان کرد بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری کە کتێبەکەکان و فلیمەکانی یەڵماز گۆنایی وەرگێڕانیان بۆ بکرێت و بە شێکیان لەسەرەتاوە کاریان لەسەر بکرێتەوە ، وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنیان پێداین ئەوکارە بکەن".

Fatosh Gonai

فاتۆش گۆنای سەبارەت بە کەیسی کیمیباران کردنی هەڵەبجە ڕایگەیاند "ئێش و ئازاری هەڵەبجە جارێکی دیکە نوێ بوویەوە،بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان هەڵەبجە نموونەیەکی گرنگە،لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە من لە فەڕەنسا بووم، لەگەڵ هاوکاریەکانی دانیاڵ میتران هاتمە هەڵەبجە و فلیمێکی دۆکیومێنتاریم ئامادە کرد لە هەموو میدیاکانی ئەوروپا بڵاومان کردەوە،لە ساڵی 1991 ئەو ڕووداوانەی لێرە بینێم لە تورکیاش بڵاومکردەوە".

یەڵماز حەمید ئۆعلۆ ناسراوە بە یەڵماز گۆنای لە ساڵی 1937 لە گوندی ئینجەی سەر بە شاری ئەدەدەن لەدایک بووە، لە بواری سینەمادا خاوەنی 17 خەلاتی نێودەوڵەتیە،کە بەناو بانگترینیان لە ساڵی 1982 خەلاتی چڵە خورمایی ئاڵتونی فستیفاڵی سینەمای کان بووە، کە باسی ژیانی سەختی کوردەکان کردوە لە باکوری کوردستان ، بەهۆی هەڵوێستەکانیەوە چەندین جار دەستگیر کراوە لە ساڵی 1981 لە زیندان هەڵهاتووە ڕووی کردوەتە فەڕەنسا و لە 9ی سێپتەمبەری 1984 لە تەمەنی 47 ساڵیدا کۆچی دوای کردووە.

Your browser doesn’t support HTML5

راپۆرتی پەیامنێر فەرحان هەورامانی