چالاکوانان داوا دەکەن شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەران لە کۆریا باشوور بگۆڕێت

چالاکوانان لە کۆریای باشوور داوای گۆڕانکاری لەمەڕ سیاسەتیک دەکەن بۆ چاککردنی شێوازی مامەڵەکردنی ئەو کۆچبەرانەی لە کۆریای باشوور ناونوس نەکراون ، ئەمەش دوابەدوای حاڵەتەکانی ئەمدوایانەی پێشێلکردنی مافی ئەوانەی هەوڵی بەدەستهێنانی پەنابەری لە کۆریای باشوور دەدەن.

جێی ئاماژەیە بەگوێرەی سیاسەتی ئێستای کۆچبەری لە کۆریای باشوور ئەو کەسانەی فەرمانی دیپۆرتکردنەوەیان بەدەست گەیشتووە ،تەنانەت ئەوانەشی هێشتا مامەڵەکانی داواکاریی کۆچبەرییان لە پرۆسەدایە، ڕەنگە بۆ ماوەیەکی دیاری نەکراو دەستبەسەر بکرێن.

مافی کۆچبەری لە کۆریای باشوور زۆر جار مەسەلەیەکی پشتگوێ خراوە .

ئێستا بەهۆی هەواڵی بڵاوبوونەوەی حاڵەتەکانی یەک لە دوای یەکی پێشێلکردنی مافەکانی کۆچبەران لە نێو ناوەندەکانی دەستبەسەرداگرتن لە کۆریای باشووردا، هەوڵەکان بۆ چاککردنی سیاسەتی کۆچبەری لەو وڵاتەدا، وا خێرایی بەخۆیەوە دەبینێت.