بەریتانیا: زیاتر لە 28 هەزار کۆچبەر لە ساڵی 2021دا بە کەناڵی ئینگلیزدا پەڕیوونەتەوە

ئاژانسی هەواڵی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی سێشەممە بە پشت بەستن بە شیکاری ئاماری حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو ژمارەیەکی پێوانەیی کە زیاترە لە 28 هەزار کۆچبەر بە کەناڵی ئاوی ئیگلیزیدا لە فەرەنساوە بە بەلەمی بچووک پەڕیونەتەوە بەریتانیا.

ئەو قاچاخچیانەی ئەو کۆچبەرانە دەگوازنەوە داوای بڕە پارەیەکی ئێجگار زۆر لەو کۆچبەرانە دەکەن تا بیانگەێننە ئەو وڵاتەی دەیانەوێت، بۆ ئەو مەبەستەش بە هەزاران پاوەن بۆ ئەو گەشتە لە کۆچبەران وەردەگرن.

قاچاخچییەکان ئەو کۆچبەرانە بە بەلەمی پلاستیکی خراپ بە نێو ڕێڕەوێکی ئاوی پڕجموجۆڵدا دەگوازنەوە.

جێی ئاماژەیە ساڵی 2021 بەلای کەم 28 هەزار و 395 کەس خۆیان گەیاندۆتە بەریتانیا و ئەو ژمارەیە پتر لە سێ هێندی ژمارەی ساڵی 2020 بووە.

هاوکات ژمارەیەکی زۆری ئەو کۆچبەرانەی لە ئەوروپاوە بە ئاودا دەپەڕنەوە بۆ بەریتانیا بوەتە گرفتێکی سیاسی بۆ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆیس جەنسن، هەروەها لێشاوی کۆچبەران وایکردوە پەیوەندیەکانی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا ئاڵۆز بکات.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس