کوبا 250 هەزار ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا دەبەخشێتە سوریا

کۆبا ڕۆژی هەینی 250 هەزار ڤاکسینی دژە کۆرۆنای بەخشیە سوریا لە مەراسیمێکدا کە لە هاڤانای پایتەخت بەڕێوەچوو.

جێگری وەزیری بازرگانی دەرەوەی کوبا ئانا تێرێسیتا گۆنزالیز و باڵێۆزی سوریا لە کوبا ئیدریس مایا ئامادەی مەراسیمەکە بوون.

ڤاکسینەکان بریتی بوون لە جۆرەکانی Abdala،Soberana 02، Soberana Plus کە لەلایەن زانایانی کوباوە پەرەیان پێدراوە و لە کوبا بەرهەم دەهێنرێن.

ئەو ڤاکسینانە لە لیستی فریاگوزاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیدا نین، بەڵام ژمارەیەک وڵاتان لەوانە ڤەنزوێلا، نیکاراگوا، ڤێتنام و ئێران ڕێگایان بە بەکارهینانی داوە.

خاتوو گۆنزالیز ڤاکسینەکانی بە "یارمەتیەکی مامناوەند وێنا کرد دژ بە پەتاکە لە هەموو جیهاندا.

لای خۆیەوە ئیدریس مایا ستایشی یارمەتیەکەی کوبای کرد وتی " لەڕاستیدا کوبا پێشنیاری کردوە و هێشتاش بەردەوامە لە پێدانی پێویستی بێ گوێدان بە قازانج، سەرباری سزاکانی ئەمەریکا کە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندویەتی."

لە چەند هەفتەی رابردوودا دەسەڵاتدارانی کوبا ڤاکسینی سێهەمی بەهێزکەری بۆ دانیشتوانی وڵاتەکەی زیاد کرد، هەروەها بەر لە 2 مانگ گەشتە ئاسمانیە نێودەوڵەتیەکانی وڵاتەکەی دەستپێکردەوە، کە یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکیەکانی داهاتی ئابوری کوبا.