سوپای پاکستان ڕۆژی یەکشەممە ڕێگاکانی دەوروبەری شارۆچکەیەکی شاخاویان پاککردەوە کە هەزاران گەشتیار ڕوویان تێکردبوو، دوای ئەوەی 22 کەس لە ئۆتۆمبێلەکانیان گیانیان لەدەستدا کە بەهۆی بەفرێکی زۆرەوە گیریان خواردبوو.
هاوینەهەواری شاری موورێ کە 70 کیلۆمەتری لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئیسلام ئابادەوە دوورە، هەفتەی ڕابردوو بە گەشتیاران پڕبووە، بەڵام کارەساتێکی دڵتەزینی لە دەرئەنجامی بەفرێکی نا ئاسایی لە ناوچەکەدا لێکەوتەوە.
کاربەدەستان وتیان نزیکەی 100,000 سەردانکەر بە هەزاران ئۆتۆمبێل ڕوویان کردبووە شارەکەیان، ئەمەش بووە هۆی قەرەباڵغییەکی زۆر هاتوچۆ. لە ڕۆژانی ڕابردوودا تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی پاکستان پڕبوون لە وێنە و گرتە ڤیدیۆ کە خەڵکی لەناو بەفردا یاری دەکەن، لە نزیک شارۆچکەی مووری کە ناوچەیەکی گەشتیاریە، لە سەدی 19دا بەریتانیەکان وەک بنکەیەکی سەربازی بنیاتیان ناوە.
لە ڕۆژی هەینیەوە بەهۆی بەفرێکی زۆرەوە، و کەوتنی دارەوە، ڕێگا تەسکەکان بەرەو ناوەوە و دەرەوەی شارۆچکەکە داخران، کە بە بەرزایی 2300 مەترەوە بە گرد و دۆڵەکانەوە بەستراوە.
پاکستان ڕایگەیاند 22 کەس مردن لەو ئۆتۆمبێلانەی کە شەو لە بەفردا گیریان خواردبوو. پۆلیس پێشتر گوتبوی بەلانی کەمەوە 6 کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا لە سەرما ڕەقبوونەتەوە، لە کاتێکدا ڕوون نیە ئەگەر کەسانی تریش بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵەوە لەو بەستەلەکەدا یانیش بە هۆکاری دیکە گیانیان لەدەستدا بێت.