ئەفغانستان: قەیرانی مافەکانی مرۆڤ لە سایەی دەسەڵاتی تاڵیباندا

ڕاپۆرتێکی نوێ ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە و هۆشداری دەدات لەوەی کە گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان قەیرانی مافەکانی مرۆڤ و کارەساتی مرۆیی لە وڵاتەکە دا خێراتر کردووە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێداچوونەوەی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ باس لەوە دەکات کە مافەکانی ژنان و ئازادی ڕاگەیاندن لە پاشەکشێدایە پاش ئەوەی ئەو گروپە ئیسلامییە کۆنترۆڵی ئەو وڵاتەیان کردووە کە هیلاکی هەژاری و شەڕە یەک لە دوایەکەکان بووە.

پاتریشیا گاسمن یاریدەدەری هاوکاریکردنی کیشوەری ئاسیا لە دەستەی چاودێری کە بنکەکەیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە ڕایگەیاند: "ئەفغانیەکان لە نێوان چەوساندنەوەی تاڵیبان و تارمایی برسێتی لەڕادەبەدەر دا گیریانخواردووە."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: " ئەو دەوڵەتانەی کە لە ئەفغانستان دا لەماوەی ئەو 20 ساڵەی پێشوودا لە ئەفغانستان بوون پێویستە یارمەتی مرۆیی پێشکەش بکەن و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دابین بکەن، لەوانەش خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردە و بەکارهێنانی هەژموونی خۆیان بۆ فشارخستنەسەر تاڵیبان تا کۆتایی بە پێشێلکارییەکانیان بێنن بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتەکەدا."

حکومەتی کاتی تاڵیبان وێڕای جەختکردنەوە لەوەی کە ڕێز لە مافە مرۆییەکانی هەموو ئەفغانیەکان دەگرێت، بەڵام حکومەتی کاتی تاڵیبان بەردەوام سیاسەت و ڕێسا رادەگەیەنێت لە پێناو سنوردارکردنی مافەکانی ژنان لەو وڵاتەدا.

ژنانی ئەفغانی تا ڕادەیەکی زۆر لە دەرەوەی بوارەکانی خوێندن و چاودێری تەندروستی کاردەکەن، لە کاتێکدا چەندین قوتابخانەی ناوەندی کچان لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا داخراون. لیژنەی "فەرمانکردن بە باشەو رەتکردنەوەی خراپە" ئاگاداری ژنانیان کردۆتەوە کە ناتوانن سەفەر و گەشت بکەن بۆ شوێنە گشتییەکان بە بێ ئەوەی سەرپەرشتیارێکی پیاوی خێزانی خۆیانیان لەگەڵدا بێت. هاوکات داوای لە شۆفێرانی تاکسی کردووە کە تەنیا ئەو ئافرەتانە سەربخەن کە سەرپۆشیان کردووە یان تەواو باڵاپۆشن.

خانمە سەربازێکی پێشووی ئەفغانی دەڵێت "من زۆر دەترسم" لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا.

دەسەڵاتدارانی تاڵیبانیش بەرهەڵستکاران سەرکوت دەکەن، هاوکات سنوردارکردنی بەرفراوان لەسەر میدیاکان و هەروەها توندوتیژی دژ بە ڕۆژنامەنووسان بوونەتە هۆی داخستنی نزیکەی 70٪ ی تەلەفیزیۆنە ئەفغانیەکان و دەزگاکانی دیکەی هەواڵ و ڕاگەیاندن.

لە ماوەی ئەو بیست ساڵەی رابردوودا پێشوازی لە مافەکانی ژنان و ئازادی ڕاگەیاند کرا و وەک گرنگترین دەستکەوتەکانی بوونی ئەفغانستان لە کایەی نێودەوڵەتی هەژمار دەکرا.

تاڵیبان لە مانگی 8 ی ساڵی رابردوودا دەسەڵاتیان گرتەدەست لە دوای کشانەوەی سەربازە بیانیەکان بە رێبەرایەتی ئەمریکا لە ئەفغانستان دوای 20 ساڵ و پاش شکستی ئەو حکومەتەی ئەفغانستان کە وڵاتانی رۆژئاوا پشتیوانیان دەکرد.

ئاژانسەکانی فریاگوزارییە مرۆییەکان دەڵێن وەستاندنی ملیارەها دۆلار لە سامانی دارایی بیانی ئەفغانی و سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر تاڵیبان و ڕاگرتنی زۆربەی هاوکارییەکان بۆ ئەو وڵاتە هەژارنشینە تێکڕا بوونە هۆی ئەوەی بە خێرایی لە ڕووی ئابورییەوە شکست بهێنێت و هەروەها بووە هۆی قەیرانێکی مرۆیی گەورە بەهۆی ئاکامی دەیان ساڵەی شەڕ و کارەساتی سروشتییەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کۆمەکێکی کردووە بە بەهای 5 ملیارد دۆلار بۆ ئەفغانستان لە 5 وڵاتی درواسێی ئەو وڵاتە.

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریداوە کە ملیۆنان ئەفغانی لە مەترسی برسێتیدان و نزیکەی چوار ملیۆن منداڵ بە سەختی توشی بەدخۆراکی بوون.

هیومان ڕایتس وۆچ وتیشی "سەرکەوتنەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان لە قەیرانێکی مرۆییەوە بەرەو کارەساتی بردووە و ملیۆنەها ئەفغانی بە توندی دووچاری نەبوونی ئاسایشی خۆراک بوونەتەوە بەهۆی کەمبوونی داهات و کەمی کاڵاو درا و گرانی خۆراکەوە."

تاڵیبان لێبوردنێکی گشتگیری بۆ ئەو ئەفغانیانە ڕاگەیاند کە خزمەتی حکومەتی لەسەرکار لابراویان کردووە، بەڵام رێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ دەڵێت "هێزەکانی تاڵیبان دەستبەجێ چەند ئەندامێکی پێشووی هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی ئەفغانستانیان لەسێدارە داوە."

هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت: "کشانەوەی خێرای (هێزە بیانییەکان) لە ئەفغانستان پلانی گواستنەوەی چەندین ئەفغانی نەگرتەوە کە کاریان لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا و ناتۆ یان کاریان کردووە لە بەرنامەی وڵاتە کۆمەکەکارەەکان دا." هەروەها دەشڵێن " پڕۆسەی چۆڵکردنەکە بێسەرو بەر بووە و هەزاران ئەفغانیان لە دوای خۆیان بەجێ هێشتبوو کە لە بەردەم مەترسی تۆڵەسەندنەوەی تاڵیباندا مابوونەوە."

لە وەڵامی ڕاپۆرتەکەدا موجاهید لە تویتەر نوسیویەتی: "هەموو مافەکانی گەلی ئەفغانی پارێزراوە لە کاتی هاتنە سەرکاری میرنشینی ئیسلامی (تاڵیبان)." ئەو بەبێ ئەوەی ڕوونکردنەوەی زیاتر بدات وتیشی "ئەم جۆرە ڕاپۆرتانە لەسەر بنەمای زانیاری هەڵەن کە لەلایەن هەندێک لە لایەنە نەیارەکانەوە بڵاوکراونەتەوە وەک پروپاگەندە."

هەروەها وتیشی "سەرکردەکانی تاڵیبان دەڵێن بەم نزیکانە ڕێگە بە هەموو خوێندکارە کچەکان دەدەن بچنە ناو قوتابخانە و زانکۆکانی سەرانسەری ئەفغانستان بەپێی "شەریعەتی ئیسلامی و ڕێنماییەکان."

لەگەڵ ئەوەشدا ژنانی ئەفغان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ بەشێوەیەکی ڕۆتینی دژی سنوردارکردن خۆپیشاندان دەکەن و هەندێکجار بە ڕادەیەک هێزەکانی تاڵیبان توندوتیژی بەکاردەهێنن بۆ بڵاوەپێکردنی ڕێپێوان و خۆپیشاندانەکان.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا