بڕیارە کۆمپانیایەکی سوتەمەنی هیند ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە ڕێژەی %45 زیادبکات

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کۆمپانیای پاڵاوتنی نەوتی پترلیۆمی هیندستان کە کۆمپانیایەکی دەوڵەتیە، ئەمساڵ لەسەدا 45 زیاتر نەوت لە عێراق دەکڕێت لە پێناو دابیکردنی نەوتی خاوی زیاتر بۆ پاڵاوگەکانی.

کۆمپانیاکە دەڵێت لەمساڵدا ڕۆژانە پاڵاوگەکە 3 ملیۆن و 200 هەزار تەن یان نزیکەی 64 هەزار بەرمیل نەوت لە عێراق دەکرێت، لە کاتێکدا لەساڵی 2021دا ئەو ڕێژەیە 44 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە رۆژێک دا.

بەڵام کۆمپانیای بازاڕسازی نەوتی عێراقی سۆمۆ کە کۆمپانیایەکی سەر بە دەوڵەتە و هاوکات کۆمپانیای (HPCL) دەستبەجێ وەڵامی داواکارییەکەی ڕۆیتەرزیان نەدایەوە بۆ لێدوان لەو بارەیەوە.

عێراق گەورەترین دابینکەری نەوتە بۆ هیندستان، کڕینی زۆرتری نەوت لەلایەن کۆمپانیای (HPCL) دەبێتە هۆی بەهێزکردنی زیاتری پشکی ئەو وڵاتەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بازارەکانی هیندستاندا.

سەرچاوەیەکی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، عێراق کە دووهەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەی نەوت (OPEC) دەتوانێت ئاستی هەناردەکردن لە رۆژێکدا تا 250 هەزار بەرمیل زیاد بکات لە چارەکی دووهەم دوای تەواوبوونی وێستگەکانی دەرهێنانی نەوت لە بەندەرەکانی لە کەنداو.

سەرۆکی کۆمپانیای HPCL ئێم کەی سۆرانا ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند کە هاوردەکانی کۆمپانیاکە لە نەوتی خاوی رێژە بەرز بە ماددەی کبریت کە ئاستی بەرهەمهێنانی 166,000 بەرمیل بووە لە رۆژێکدا ئەو رێژەیە لە کۆمپانیای Vizagبەرزدەکرێتەوە بۆ 300,000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا تا مانگی سێی ئەمساڵ.

شایەنی باسە لە چارەکی چوارهەمی ساڵی 2021 دا کۆمپانیای (HPCL) توانایی خۆی لە پاڵاوگەی مۆمبای بۆ 190 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزکردبۆوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز