ئیمارات دوای ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بەهۆی کێشەی بۆینگ 777وە دەست بە گەشتەکانی دەکاتەوە بۆ ئەمەریکا

کۆمپانیای فڕۆکەی ئیمارات ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی بۆینگ 777 بۆ ئەمەریکا دەستپێدەکاتەوە، دوای ماوەیەک لە ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتە بەهۆی ناکۆکیەکیان لەسەر خزمەتگوزارییە نوێیەکانی ئەو فڕۆکەیەی کە پێ دەوترێت 5G.

کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی نێودەوڵەتی کە بە چڕی پشتیان بە هێڵەکانی بۆینگ 777 و فڕۆکەی دیکەی بۆینگ بەستوە، ڕۆژی چوارشەممە دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی فڕینی حکومەتی ئەمەریکا و کۆمپانیای دروستکەری فڕۆکەی بنکە لە شێکاگۆ، هۆشداریاندا لەمەڕ هەندێ کێشەی بۆینگ 777، گەشتە ئاسمانییەکانیان هەڵوەشاندەوە یان گۆڕییان بۆ فڕۆکەکانی دیکە.

بەڕێوەبەرایەتی فڕینی حکومەتی ئەمەریکا درەنگانی چوارشەممە ڕێگەی بە نیشتنەوەی ژمارەیەک لەو فرٶکانەدا کە کێشەیان لە خزمەتگۆزاری 5G، یان بینیندا هەبوو، لەوانەش بۆینگ 777.

بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتی فڕینی حکومەتی ئەمەریکا بۆ ڕاگرتنی فڕینی هەندێ لە فڕۆکەکان زیاتر کاریگەری خستبووە سەر کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیمارات کە تەنها لە ڕێگای هێڵی بۆینگ 777 و ئێرباس ئەی 380 گەشتەکانی ئەنجام دەدات.

لە ئێستادا ئیمارات ڕایگەیاندوە کە گەشتەکانی بۆینگ 777 ی بۆ شیکاگۆ، داڵاس فۆرت وۆرث، میامی، نیوئارک، ئۆرلاندۆ و سیاتڵ لە ڕۆژی هەینیەوە دەستپێدەکەنەوە.